سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: سەردەمی دوور مانەوەی ئێران لە هەڕەشەکان بەسەرچوو!
نهفتالی بێنت، سەرۆک وهزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی به شێوهیهکی ناڕاستەوخۆ بهرپرسیارێتی تیرۆری سهیادخودایی له تارانی لە ئەستۆ گرت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٢٩ی ئایار، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، نەفتالی بێنت وتی: وەک پێشتر گوتمان، سەردەمی دوور مانەوەی ڕژێمی ئێران لە هەڕەشەکان کۆتایی پێهاتووە. ئەوەی پارە و چەک دەداتە تیرۆریستان و ڕەوانەی شەڕیان دەكات، دەبێت تێچووی تەواوی ئەم کارەی بدات.
ناوبراو وتیشی: ساڵانێكی زۆره ڕژێمی ئێران له ڕێگهی گرووپ و هاوپەیمانەکانی بە تیرۆریزم هەڕەشە لە ئیسرائیل و ناوچهكه کردووە، بهڵام سەری ئهكتۆپوس كه خودی ئێرانه، بە شێوەیەک لە شێوەکان لەو هەڕەشانە پارێزراو بووە!
لە لایەکی دیکەوە جەنەڕاڵ حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵەی حەسەن سەیادخودایی وتی: ئەو کەسانەی کە بەەستی زایۆنیستەکان شەهید دەبن، پلە و پایەیەکی بەرزیان هەیە، لەبەر ئەوەی بە دەستی خراپترین کەسان شەهید دەبن و بەیارمەتی خودا تۆڵەی لە دوژمنان دەکەینەوە.
ئهنجومهنی ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی دوای لێدوان و ههڵوێستەکانی کاربهدهستان و فهرماندهکانی ئێران، هۆشداری دایە ئیسرائیلییەکان کە سەردانی تورکیا نەکەن. میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەو کەسانەی کە بەنیازن سەردانی تورکیا بکەن، راگەیاند: زۆر ووریا بن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر. هەروەها وڵاتانی دیکەی هاوسنوور لەگەڵ ئێران لەم ڕۆژانەدا ئاستێکی بەرزی مەترسی بۆ ئیسرائیلییەکان هەیە.
لێدوانەکان