وتەبێژی نۆجەبا: بەڵگەی ئەوەمان هەیە کە ئیسرائیلییەکان بە ئاشکرا لە شەقامەکانی هەولێر پیاسە دەکەن

سێ شه‌ممه‌ 31 ئایار 2022 - 11:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=12867

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی نۆجەبا پەسەندکردنی یاسای بە تاوان ناساندنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە بە گرنگ ناو برد و وتی کە خۆڕاگری دەستەوەستان نییە و لە بەرامبەر سازشتکاران بێدەنگ نابێت.

نەسر شمەری وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی نۆجەبا لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی ئێرنا، وتی: زۆربەی میدیاکان و بەکرێگیراوانی پەیوەندیدار بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن، ئەوانەی کە لە پێناو زیان گەیاندن بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئائینی گەلی عێراق هەنگاو دەنێن، ئەوان بەردەوام سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی زۆرینەی عێراق واتە شێعەکان دەکەن و ئازادییەکانی ئێمە لە بەرچاو ناگرن و بە بیانووی ئازادی ڕادەربڕینەوە، بەرگری لە هەندێک هەڵسووکەوتی نەشیاو دەکەن.

ناوبراو وتی: ژمارەیەکی دیکە بوونیان هەیە کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و سەردانەکانیان بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بۆ هەمووان ئاشکرا بووە، وەک ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئاستدا هەیە، ئەو بەڵگانەی لای ئێمە هەیە بە ڕوونی ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەندامانی ڕژێمی زایۆنیستی بە جلوبەرگەی هەڵگری ئاڵای ئەو ڕژێمە لە شەقامەکانی هەولێر پیاسە دەکەن.

شمەری وتی کە ئەگەر حکومەت یاساکەی پەرلەمانی عێراق جێبەجێ نەکات، خۆڕاگری بە دڵناییەوە بێدەنگ نابێت، ئەمە بابەتێکی گرنگی پەیوەندیدار بە ئائینی موسڵمانانە و لە گەڵ خۆڕاگری پەیوەندییەکی ئایدۆلۆژیایی هەیە.

وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا هەروەها وتی: زایۆنیستەکان لە باکوری عێراق بوونیان هەیە و لەم ناوچەیە، بنکە سیخوڕییەکانی ئەوان لە پێناو ئاژاوەگێڕی و پیلانگێڕی چالاکی دەکات و ئەمەش هەڕەشەیە لە سەر عێراق و دراوسێکانی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *