دەوریەی هاوبەشی هێزەکانی ڕووسیا و سووریا و هەسەدە لەسەر سنووری تورکیا + ڤیدیۆ

شەممە 28 ئایار 2022 - 18:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=12718

هێزەکانی ڕووسیا بە یاوەری هێزەکانی سوپای سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەوریەیەکی هاوبەشیان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای حەسەکە ئەنجامدا.

رۆژی ٢٧ی ئایار، دوای هەڕەشەی بەرپرسانی حكومەتی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەكانی سووریا بە بیانووی رووبەڕووبوونەوەی هێزە كوردییەکان، هێزەکانی ڕووسیا بە ئامادەبوونی هێزەكانی سووریای دیموكرات و سوپای سووریا دەوریەیەکی هاوبەشیان لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان عامودا و ئەبوراسین ئەنجام دان.
کاروانەکە کە لە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی ڕووسیا، سوپای سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکهاتبوو، لە شارۆچکەی عامودا و بە یاوەری شەش هەلیکۆپتەری ڕووسی دەستیان بە دەورییەکە کرد و بە تێپەڕبوون لە شارۆچکەی درباسیە خۆیان گەیاندە ناوچەی ئەبوراسین لە باکووری تەل تەمەر.

ئەمە یەکەم جارە کە هێزەکانی ڕووسیا دەوریەی هاوبەش لەگەڵ سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجام دەدەن. دەوریەی هاوبەش لەم کاتەدا پەیامێکی سیاسی و سەربازییە لە ڕووسیاوە بۆ ئەنقەرە.

شایانی باسە ئەم دەوریە ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ئەنجامدراوە. لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا كە لە كۆتایی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی پێنجشەممەدا بڵاوكرایەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە سنوورەکانی باشوور بە پێویستییەکی ئاسایشی نیشتمانی دادەنرێت.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دوای وتارێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٢٣ی ئایاری ئەمساڵدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا بەڕێوەچوو.
ئەردۆغان وتی: کاردەکەین بۆ تەواوکردنی ئامانجەکانمان بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئەمنیی ٣٠ کیلۆمەتری بەدرێژایی سنوورەکانی باشوورمان. ئەم ناوچانە لەو شوێنانەدان کە لە ناوەندی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەمانن و ئەولەویەتی ئێمەن. هەر کە هێزە چەکدارەکان و دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا ئامادەبوون، ئۆپەراسیۆنەکە دەست پێدەکات.

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی تورکیا لە سووریا پێویستی بە گڵۆپی سەوزی ڕووسیا و ئەمریکا هەیە و ئەردۆغان وەک ڕابردوو دەبێت پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە ڕەزامەندی هەردوو وڵات وەربگرێت.
هەڵوێستە سیاسییەکانی ئەمریکا و کردەوەکانی سوپای ڕووسیا لە سووریا دەریدەخات کە لە ئێستادا ئەو دوو وڵاتە دژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی تورکیان لە سووریا. ئەمە پرسێکی گرنگە کە هێزە کوردییەکان ئاگادارین و هەر بۆیەش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەمریکا و ڕووسیا داوای هەڵوێستیان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *