ڕووسیا وەک کاردانەوەیەک بۆ چالاکییەکانی تورکیا، کەرەستەی سەربازیی قورسی ڕەوانەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد

شه‌ممه‌ 28 ئایار 2022 - 15:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=12715

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، ڕووسیا دوای بڕیاری تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کەرەستەی سەربازیی قورسی ڕەوانەی بنکەکەی لە قامیشلۆ کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی هەندێك سەرچاوەی عەرەبی، ڕووسیا لە چوارچێوەی پلانەكەی بۆ بەهێزكردنی بوونی سەربازیی خۆی لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا، هاوكاری سەربازی لەوان فڕۆكەی جەنگی و هەلیكۆپتەر رەوانەی سووریا كردووە.

بەپێی راپۆرتەكە، هێزەكانی رووسیا كە لە فڕۆكەخانەی قامیشلۆ لە باكووری سووریا ئامادەن، كەرەستەی سەربازی نوێ دەهێننە بنكەكەیان.

سەرچاوەکان ئاماژەی بەوەشیان كردووه: له نێو ئامێرەكاندا فڕۆكه جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکانی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیركراون و ئەمەش بەشێکە لە پلانی ڕووسیا بۆ بەهێزکردنی بوونی سەربازیی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە جەختی کردەوە کە مۆسکۆ بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەرکردایەتی سووریا بۆ یەکپارچەیی خاکەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەكان، چەند رۆژێك لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو كە سوپای توركیا پلانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سنووری توركیا لەگەڵ سووریادا داناوە و بەم نزیكانەش بڕیار لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنە دەدرێت.

داواشی لە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەس (ناتۆ) کرد کە هاوکاری ئەو وڵاتە بکات لە دامەزراندنی ئەو ناوچەیەی کە ناوی دەنێت “ناوچەیەکی سەلامەت” بەدرێژایی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بە مەبەستی نیشتەجێکردنی ئاوارەکان.

ئەردۆغان دەڵێت ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی سەلامەت بە درێژایی ٣٠ کیلۆمەتر بەدرێژایی سنووری باشووری تورکیا لەگەڵ سووریا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند کە په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ کرده‌وه‌کانی تورکیا له‌ باکووری سووریا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌ی رژێمی توركیا بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی به‌ناو “ناوچه‌ی سه‌لامه‌ت” له‌سه‌ر خاكی سووریا كرده‌وه‌یه‌كی ده‌ستدرێژیکارانە و چالاكی ئیستیعمارییە كه‌ حكومه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەوڵی بۆ دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *