بزوتنەوەی نۆجەبا: هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکەی خۆڕاگری بە جیدی وەربگرێت

پێنج شه‌ممه‌ 26 ئایار 22 - 16:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=12632

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگریی نۆجەبا داوای لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کرد کە هۆشدارییەکەی ئەم دواییەی دەستەی هەماهەنگی خۆڕاگری عێراق بە جیدی وەربگرن.

فەڕاس یاسری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە دەستەی هەماهەنگی خۆڕاگریی عێراق بە جیدی هۆشداریی داوە و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی لە سەر هەر پیلانگێڕییەک بەرامبەر بە عێراق ئاگادار کردووەتەوە.

بە وتەی ناوبراو، ئەو زانیارییانەی کە لە سەر ئەم پرسە لای دەستەی هەماهەنگی خۆڕاگری عێراقیدایە، زیاترە لەوەی کە لە بەیاننامەیەکدا هاتووە و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش دەبێت ئەم پەیامە بە جیدی وەربگرن.

یاسری جەختیکردووەتەوە کە ئەگەر هەرێمی کوردستان واز لەم هەڵسووکەوتەی نەهێنێت، کارەساتێکی گەورەی بۆ حکومەتی هەرێم بە دواوە دەبێت.

ناوبراو توانا و تایبەتمەندییەکانی خۆڕاگریی بۆ بەرگری لە عێراق وەبیرهێناوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لێرە بە دوا هەر هەنگاوێک کاردانەوەی بە دواوە دەبێت کە ناتوانرێت پێشبینی بکرێت.

ئەنجامی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا جەختیکردەوە کە خۆڕاگریی عێراق بەڵێنی ئەوەی داوە کە هەر دەسدرێژییەکی نایاسایی بە توندی وەڵام بداتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام