ئەحمەد مەسعود هۆشداری دایە ئەمریکا!

پێنج شه‌ممه‌ 26 ئایار 22 - 12:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=12625

“عەلی مەیسەم نەزەری” وتەبێژی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پەرەسەندنی تیرۆریزم لە ئەفغانستان هۆشداری دایە حکومەتی ئەمریکا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەلی مەیسەم نەزەری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەحمەد مەسعود (بەرەی خۆڕاگری نیشتمانی ئەفغانستان) لە بەیاننامەیەکدا لە ڕێگەی فۆکس نیوزەوە سەبارەت بە پەرەسەندنی مەترسیە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان هۆشداری دایە حکومەتی ئەمریکا. ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا وتی: پەیامی ئێمە بۆ ئیدارەی بایدن ئەوەیە کە ئەوان ئەو هەڵەیە دووبارە نەکەنەوە کە ئیدارەی کلینتۆن کردوویەتی. هەڕەشەی تیرۆریزم لە ساڵانی نەوەدەکاندا پشتگوێ خرا و بووە هۆی ١١ی سێپتەمبەر. پێویستە کۆشکی سپی بەخێرایی هەنگاو بنێت و رێبازێکی چالاک بگرێتەبەر بۆ رزگارکردنی ئەفغانستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە رێگەدان بە هێزە دیموکراتیک و دژە تیرۆریستەکانی وەک بەرەی خۆڕاگری نیشتمانی!

گروپە دژبەرەکانی تاڵیبان لە پارێزگا جیاجیاکانی ئەفغانستان بە تایبەت ناوچەکانی باکوور چالاکن و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چالاکیەکانیان لە پارێزگاکانی پەنجشیر، بەغلان، تەخار و کاپیسا زیاد کردووە. دیارترین گروپی دژبەری تاڵیبان لە ئەفغانستان بەرەی خۆڕاگری نیشتمانییە کە ئەحمەد مەسعود کوڕی ئەحمەد شا مەسعود سەرۆکایەتی دەکات و بەرپرسی زۆربەی پێکدادانەکانە لەگەڵ تاڵیبان و زیانی زۆری بە گروپەکە گەیاندووە. سەرەڕای ئەمەش هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و گروپەکانی دیکەی ئەفغانستان هیچ پشتیوانییەکی فەرمی لە هیچ وڵاتێکی بیانییان نییە و تاڵیبان ناوبەناو تاجیکستان و ئێران بە لایەنگری گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانیان ناودەبات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .