مانۆڕی سەربازی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە غەززە + ڤیدیۆ

چوار شه‌ممه‌ 25 ئایار 22 - 21:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=12570

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستین، ڤیدیۆیەکی مەشقی هێزە تایبەتەکانی لە بنکەیەکی سەربازی لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە.

هاوکات لەگەڵ گەورەترین مانۆڕی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە ناوی “گالیسکەکانی ئاگر”، کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازی حەماس، ڤیدیۆیەکی مانۆڕی هێزە تایبەتەکانی خۆی لە بنکەیەکی سەربازی لە غەززە بڵاوکردەوە. تا ئێستا زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

شایانی باسە هێزە تایبەتەکانی کەتیبەکانی ئەلقاسام، لە شەڕی ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ ئیسرائیل، ئەرکی هێرشکردنە سەر بنکە سەربازیەکانی ئیسرائیل لە سنووری غەززە و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل کە دزەیان کردبووە سەر غەززە، لە ئەستۆ دابوو.

ئەم مانۆڕانە لەکاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و لە سەروبەندی ڕێپێوانی ئاڵای دانیشتوانی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو ڕووی لە زیادبوون کردووە. بەڕێوەچوونی ئەم مانۆڕە سەربازییە و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکەی لەلایەن خۆڕاگری فەڵەستینەوە پەیامێکی ڕوونە بۆ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کە پێش بڕیاردان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی شەڕانگێزانە بیر لە لێکەوتەکانی بکەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام