بن سەلمان سەردانی تورکیا، ئوردن و میسر دەکات

سێشەممە 24 ئایار 2022 - 20:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=12527

شازادەی جێنشینی سعوودیە بەنیازە بەم نزیکانە سەردانی تورکیا، قوبرس، یۆنان، ئوردن و میسر بکات.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە سعوودییەکانەوە بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە بەنیازە بەم نزیکانە بۆ تاوتوێکردنی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان سەردانی تورکیا، قوبرس، یۆنان، ئوردن و میسر بکات.

ئەمە یەکەم سەردانی محەممەد بن سەلمان بۆ دەرەوەی ناوچەکەیە دوای تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئیستەنبوڵ. ناوبراو پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ لە ژاپۆن بەشداری لە لوتکەی جی ٢٠ کرد بوو.

بەرپرسێکی باڵای تورکیا رایگەیاند، محەمەد بن سەلمان بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە قبوڵ کردووە و هەردوولا ئامادەکاری بۆ دەکەن.

دوایین سه‌ردانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس لە ساڵی ڕابردوو ئەنجام درا بوو.

سەردانەکەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە واشنتۆن هەوڵدەدات گرژییەکان لەگەڵ ڕیاز کەم بکاتەوە. پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سعوودیە لە سەردەمی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەر تیرۆرکردنی خاشقچی، شەڕی یەمەن و هەروەها هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕووی لە ساردبوونەوە کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *