لێدوانی سەرکردەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە بۆنەی ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس

دوو شه‌ممه‌ 23 ئایار 22 - 13:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=12458

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیسماعیل هەنیە؛ بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی ساڵیادی شەڕی شمشێری قودس وتی: موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان توانای بەئامانج گرتنی هەموو ناوچەکانی فەڵەستینیان هەیە، لە مانگی ڕەمەزاندا بینیمان کە چۆن سەرکردەکانی ڕژێم پێکدادانەکانیان لەگەڵ نوێژخوێنان و مزگەوتی ئەقسا کەم کردەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: شەڕی شمشێری قودس ئەم خاکە و میللەتی فەلەستینی یەکگرتوو کرد.

هەنیە بە ئاماژە بە هەندێک بانگەوازی زایۆنیستەکان بۆ هێرشكردنە سەر مزگەوتی ئەقسا وتی: هۆشداری بە دوژمن دەدەم، گەلی فەلەستین و خۆڕاگری ڕێگە بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە کارانە نادات.

بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس وتی: بڕیارەکەمان ڕوونە و هیچ گومانێکی تێدا نییە، ڕووبەڕووی هەموو ئەگەرەکان دەبینەوە و ڕێگە نادەین دەستدرێژی بکرێتە سەر مزگەوتی ئەقسا و فەلەستینییەکان لە قودس و کەرتی ڕۆژئاوا. قۆناغی پێش شمشێری قودس لەگەڵ قۆناغی دوای ئەوە جیاوازە، داوا لە گەلی فەلەستین دەکەم خۆیان بۆ پشتیوانیکردن لە مزگەوتی ئەقسا ئامادە بکەن، ململانێ لەگەڵ داگیرکەری زایۆنیستی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە.

هەروەها زیاد نەخاڵە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە مەراسیمەکەدا وتی: شەڕی شمشێری قودس خاڵی وەرچەرخان بوو لە مێژووی خەباتی گەلی فەلەستین، من بەو کەسانە کە دەیانەوێت تەنیا بە نوێژ و پاڕانەوە ڕێگری لە دەستدرێژییەکانی جوولەکان بکەن دەڵێم دوعا بەس نییە.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئێمە گیانی خۆمان فیدای قودس دەکەین و ئەم ڕاگەیاندنە تاکە زامنی ئێمەیە بەرامبەر بەو کەسانەی کە هەوڵدەدەن لە بەرامبەر دوژمناندا بێدەنگمان بکەن، ئەوانەی پێیان وایە بەرخۆدانی گەلی فەلەستین بە جوولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا کۆتایی دێت، زۆر هەڵەن.

نەخاڵە ئاماژەی بەوەدا: بکوژەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ میللەتەکەماندا ڕووبەڕووی میللەتێکی ئازا دەبنەوە، کە شەڕ و شەهیدبوونی وەک کاری ڕۆژانەیان وایە، ئەمڕۆ زیاتر لە جاران دەتوانین کاریگەری لەسەر دوژمن دروست بکەین.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە ئاماژە بە پرسەی شیرین ئەبوعاقلە ڕایگەیاند: لەم ڕێوڕەسمەدا موسڵمانان و مەسیحییەکانی قودس بەیەکەوە لە دژی هێرشە دڕندانەکەی زایۆنیەکان وەستان و ئەوە ڕۆژێکی مەزن بوو.

نەخاڵە ڕایگەیاند: ئێمە دەرفەتێکی مێژووییمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن بە هەموو هێزێکەوە لەبەردەستە. بۆ یەکەمجار دوژمن ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە بووەتەوە کە گەلی فەلەستین بە تەواوی بۆ بەرەنگاری ئامادەیە و دەستبەرداری وەهمی ئاشتی و سازان و چارەسەرکردنی پیلانە سیاسییە بێ نرخەکان بووە. سەرانی دوژمن درکیان بەوە کردووە کە دامەزرێنەرانی پلانی زایۆنی نەزان بوون و ئەوانەی زێدی ئێمەیان بە زایۆنیستەکان بەخشی تەنانەت لە ئەوان نەزانتر بوون.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی زیادی کرد: ئەمڕۆ دەبێت ئەرکەکانمان بەجێ بگەیەنین و هەموو هەوڵێک بدەین و بڕوامان بە خودا و بەڵێنی سەرکەوتنی هەبێت.

نەخاڵە ڕاشیگەیاند: یەکڕیزی گەلی فەلەستین – لە هەر شوێنێک بن – بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگری و بەردەوامبوونی پێویستە. پێویستە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن لە هەموو ناوچەکانی فەڵەستین لەلایەن هەموومانەوە لەبەرچاو بگیرێت و دەبێت ڕۆحی تێکۆشان بەهێز بکەین و هەموو بەرەکان یەکبگرن. نابێت ڕێگە بە دوژمن بدەن بەرەیەک لە بەرەکانی تر جیا بکاتەوە، دەبێت بە هەموو توانامانەوە میحوەرەکەی قودس تا گەیشتن بە سەرکەوتن بەهێز بکەین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .