ڕاگەیاندنی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت تیرۆری حەسەن سەیاد خودایی

یەکشەممە 22 ئایار 2022 - 23:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=12411

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە بەیاننامەیەکدا، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تیرۆرکردنی «حەسەن سەیاد خودایی» ئەندامێکی هێزی بەرگری لە پیرۆزییە ئیسلامییەکان (مدافع حرم) لەلایەن دژبەرانی شۆڕش و بەکرێگیراوەکانی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی هەواڵی دایەوە.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە: ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە شەقامی موجاهدینی ئیسلام ی ڕۆژهەڵاتی تاران، عەقید سەیاد خودایی لە هەوڵێکی تیرۆریستی لەلایەن دژبەرانی شۆڕش و بەکرێگیراوەکانی ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی کرایە ئامانج.

سوپای پاسدارانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم تاوانە تیرۆریستییە رایگەیاندووە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە گیراوەتەبەر.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *