سوپای ڕووسیا بە تەواوی شاری ماریۆپۆلی کۆنترۆڵ کرد!

شه‌ممه‌ 21 ئایار 2022 - 15:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=12362

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٢٠ی ئایاردا، بە تەسلیم بوونی دوایین سەربازانی ئۆکرانیا بە سوپای ڕووسیا لە ناوچەی پیشەسازی ئازۆفێستاڵ لە باشووری ماریۆپۆل، ئەم شارە بەندەرییە گرنگە لە باشووری ئۆکرانیا بە تەواوی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی.

دوابەدوای ئەو ئاگربەستەی کە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئایار ڕاگەیەندرا، پاشماوەکانی تیپی نیونازیی ئازۆڤ و سوپای ئۆکرانیا کە ماوەی مانگێک بوو لە ناوچەی ئازۆفێستاڵ گەمارۆ درا بوون، خۆیان ڕادەستی سوپای ڕووسیا کرد. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، لەم ماوەیەدا ٢٤٣٩ ئەندامی سوپای ئۆکرانیا خۆیان رادەستی سوپای ڕووسیا کردووە. هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست، له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا به‌ گشتی نزیكه‌ی ٥٠٠ هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ی ئازۆفێستاڵ رزگار کراون.

پێشتریش له‌ پێکدادانەکانی شاری ماریۆپۆل و هەوڵەکانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا بۆ تێکشکاندنی گه‌مارۆی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئیلیچ، نزیكه‌ی ١٠٠٠ سه‌ربازی ئۆكرانیا بەدیل گیران. بەم شێوەیە بە دەستگیرکردنی نزیکەی ٣٥٠٠ سەربازی ئۆکراینی لە شاری ماریۆپۆڵ و کوژرانی نێوان ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ کەس لەو هێزانە، نزیکەی ٤٥٠٠ سەربازی ئۆکرانیا لە دوای گەمارۆدانی ماریۆپۆل لەو شارەدا بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *