خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە یەمەن + وێنەکان

شه‌ممه‌ 8 ئایار 21 - 01:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=1230

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: خەڵکی یەمەن بۆ بەرزراگرتنی ڕۆژی جیهانی قودس، لە چەند شار و شارۆچکەی ژێر کۆنتڕۆڵی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەرییان ئەنجامدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: خەڵکی یەمەن بۆ بەرزراگرتنی ڕۆژی جیهانی قودس، لە چەند شار و شارۆچکەی ژێر کۆنتڕۆڵی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەرییان ئەنجامدا.

گەلی یەمەن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا، لە سەنعا، سەعدە، زمار، ڕیما، ئەلحەجە، ئەلجەوف و چەند ناوچەی دیکەی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو بزووتنەوەیە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودس و جەختکردنەوە لە پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی فەلەستین و دروشمە شۆڕشگێڕانەکانیان، خۆپیشاندانی جەماوەرییان ئەنجامدا.
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی سەرکردەی ئەنساروڵڵا و شۆڕشی یەمەن، لە وتارێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس، ئاماژەی بە مەترسییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جیهانی ئیسلام و پێویستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو رژێمە، وتی: “زایۆنیستەکان دەیانەوێت ئاڕاستەی دوژمنایەتی لە ناوچەکەدا بەرەو ئێران بگۆڕن، تا ئاراستەکەی بۆ ئەوان نەگەڕێتەوە.”

هەروەها جێگای ئاماژەیە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژی جیهانی قودس، گردبوونەوەیەکی هاوڵاتیانی گوندی سەحاری لە ناوچەی مەجزەر ـی ڕۆژئاوای پارێزگای مأرب ـیان بۆردومان کردەوە کە بەوهۆیەوە تا ئێستادا حەوت کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .