شەڕی نێوان ڕوسیا و ئەوروپا گەیشتە گەنم!

هه‌ینی 20 ئایار 22 - 13:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=12299

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆکرانیا و ڕووسیا گەورەترین هەناردەکاری گەنمن لە جیهاندا و لەگەڵ گەمارۆکانی سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەوروپا جگە لە وزە لە هاوردەکردنی خۆراکدا ڕووبەڕووی کێشەی نوێ دەبنەوە.

دوای بڵاوەپێکردنی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش و گەمارۆی دەریایی ئۆکرانیا، هەناردەکردنی کەلوپەلی ئۆکرانیا بە تایبەت دانەوێڵە لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشووری ئەو وڵاتە ڕێگری لێکرا.
ڕووسیا هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپای کردۆتە مەرجی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ڕێگەی بەندەرەکانی ئۆکرانیا.

لەمبارەیەوە ئۆلاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، جەختی لەسەر پێویستی پێکهێنانی “یەکێتیی جیهانی ئاسایشی خۆراک” لەلایەن گروپی G7 کردەوە و وتی: “جگە لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی ئەم جەنگە بۆ ئۆکرانیا و ئۆکراینییەکان، مەترسی قەیرانێکی سەختی خۆراک لە ئارادایە و بە تایبەتی هەڕەشە لە نیوەگۆی باشوور جیهان لە دەکات. تەنها بەرپرسیارێتی ئەم کارە لە ئەستۆی ڕووسیایە کە ڕێڕەوی بازرگانی بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا گرتووە. دەرگای یەکێتیی ئاسایشی خۆراکی جیهانی کراوەیە بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی کە نایانەوێت هەژارترین وڵاتان باجی لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا بدەن”.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئۆکرانیا و ڕووسیا گەورەترین هەناردەکاری گەنمن لە جیهاندا و لەگەڵ گەمارۆکانی سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەوروپا جگە لە وزە لە هاوردەکردنی خۆراکدا ڕووبەڕووی کێشەی نوێ دەبنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .