ڤیدیۆی نوێی دزەکردنی درۆنێکی خۆڕاگری بۆ سەر شارۆچکە زایۆنیەکان لە کاتی شەڕی “شمشێری قودس”دا

هه‌ینی 20 ئایار 22 - 11:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=12295

باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڤیدیۆی نوێی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکەی بڵاوکردەوە کە لە کاتی شەڕی “شمشێری قودس”دا دزە دەکاتە ناو شارۆچکەکانی زایۆنیستەکان.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌رایا ئەلقودس، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی نوێی شارۆچکەکانی ده‌وروبه‌ری که‌رتی غه‌ززه‌ی له‌ کاتی شه‌ڕی شمشێری قودس بڵاو کرده‌وه‌.

باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی خۆڕاگری فەلەستین ساڵی ڕابردوو دوای دزەکردنە ناو خاکە داگیرکراوەکان توانیویانە ئەم وێنانە تۆمار بکەن و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە.

سەرایا ئەلقودس ئەم وێنانەی لەگەڵ چەند ڤیدیۆیەکی تری ساڵانی ڕابردوو لە ژێر ناونیشانی «سلسال النصر» لە ساڵیادی جەنگی “شمشێری قودس”دا بڵاوکردۆتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا هاتووە: “دوای هەڕەشەکانی دوژمن و هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە، فەرماندەیی سەرایا ئەلقودس فەرمانی بە هێزی ئاسمانی کرد کە ئۆپەراسیۆنێک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە هێڵی سنووری [لە نێوان کەرتی غەززە و شارۆچکە زایۆنیەکان] و لێکۆڵینەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن.”

باڵی سەربازی جیهادی ئیسلامی زیادی کرد: “یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان ئەرکێکی پشکنینی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و بانگەشەی درۆی سوپای [ڕژێمی] داگیرکەری ئاشکرا کرد”. دەرکەوت هیچ هێزێک لە هێڵی سنوور جێگیر نەکراوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی بۆ بنکەکەی گەڕایەوە”.

سەرایا ئەلقودس ئاماژەی بەوەدا کە ئەم وێنانە بۆ یەکەمجار بڵاوکراونەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .