گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو پێنجەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢

هه‌ینی 20 ئایار 22 - 00:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=12264

هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر سیۆرۆدۆنێتسک دەستی پێکرد

هێرشە زەمینییەکانی سوپای ڕووسیا و هێزی لوهانسک لە دوو میحوەرەکەی باکووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی سیۆرۆدۆنێتسکەوە دەستی پێکردووە. بەپێی دوایین هەواڵی میحوەری سیۆرۆدۆنێتسک، تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا تاڕادەیەک سەرکەوتووانە هێڵە بەرگرییەکانی سوپای ئۆکرانیایان لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شارەکە تێکشکاندووە و هێزە تایبەتەکانی چیچان بۆ دەستپێکردنی پێکدادانی ناو شار چوونەتە بەرەکانی شەڕ.
سوپای روسیا بەنیازە بچێتە ناوچەی ورونوە و هێرش بکاتە سەر فڕۆکەخانەی سیۆرۆدۆنێتسک و دوای کۆنترۆڵکردنی لە باشووری شارەکە کە پێگەی بەرگری لاوازترە، شارەکە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی باڵادەستی ڕووسیا لەم ناوچەیەدا، وەک دیارە سوپای ئۆکرانیا لە سیۆرۆدۆنێتسک دەکشێتەوە.

سەرلێشێواوی، جۆرج بوشی تووشی کێشە کرد!

جۆرج بوش، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە وتارێکدا ناوی “عێراق”ی بە هەڵە لە جیاتی “ئۆکرانیا” بەکارهێنا و وتی: بڕیاری کەسێک بۆ دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکی تەواو ناڕەوا و دڕندانە بۆ سەر عێراق…. مەبەستم ئۆکرانیایە… عێراق… تەمەنم ٧٥ ساڵە! (پێکەنینی ئامادەبووان)

بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا و ئەوروپا لەکاتێکدا لەبەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا رەخنە لەو وڵاتە دەگرن کە خۆیان لە ساڵانی رابردوودا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر عێراق، ئەفغانستان، لیبیا و چەند وڵاتێکی دیکە.
بۆ نموونە “جۆرج بوش” خۆی تاوانباری سەرەکی لەشکرکێشی ساڵی ٢٠٠٣ بۆ سەر عێراق بوو!

میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە تورکیا ڕێگری لە پرۆسەی تاوتوێکردنی داواکاریی فینلاند و سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ کردووە. پنتاگۆن هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ داواكارییه‌كانی توركیا لەبەرامبەر گۆڕینی هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی فینله‌ندا و ئه‌ندامبوونی سوید له‌ ناتۆ په‌سه‌ند نه‌كردووه‌.
لەم پێوەندییەدا وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا بارودۆخی ئۆکرانیا و ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆیان تاوتوێ کرد. لەم گفتوگۆیەدا هەردوولا جەختیان لە هاوکاری لە چوارچێوەی ناتۆ کردەوە.

دوایین ڤیدیۆی تەسلیم بوونی تیپی ئازۆڤی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی پیشەسازی ئازۆفێستاڵ لە شاری ماریۆپۆل.
تیپی ئازۆڤ یەکەیەکی سەربازییە و سەر بە ڕەوتە ناسیۆنالیستییە توندڕەوەکانی ئۆکرانیایە کە ئەرکی ڕێگریکردن بووە لە کەوتنی شاری ماریۆپۆڵ بە دەست ڕووسیا. زیاتر لە ٨٠ ڕۆژ لە ماریۆپۆل بەرەنگاری سوپای ڕووسیا بوون و دواجار لە ناوچەی پیشەسازی ئازۆفێستاڵ لەلایەن ڕووسیاوە گەمارۆ دران. هێرشە قورسەکانی سوپای ڕووسیا و ژمارە زۆرەکەیان، حکومەتی ئۆکرانیای ناچار کرد دانوستان لەگەڵ ڕووسیا بکات و زۆربەیان لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردندا لەگەڵ دیلەکانی ڕووسیا ئاڵوگۆڕ بکرن. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، تا ئێستا ٩٥٩ سەربازی ئۆکراینی کە لە ئازۆفێستاڵ گەمارۆ دراون، خۆیان ڕادەست کردووە و بۆ ئاڵوگۆڕکردن بۆ ناوچەکانی ئۆلێنفکا و نۆڤازۆڤسک گواستراونەتەوە.

ئەردۆغان: تورکیا ئەندامانی ناتۆی ئاگادار کردووەتەوە کە وەڵامی ئەنقەرە بۆ سوید و فینلاند نێگەتیڤە و لەمبارەیەوە بیروڕامان ناگۆڕین. تورکیا ناتوانێت چاوپۆشی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا و گازەکەی بکات.

هێزەکانی ئۆکرانیا گوندی دیمەنتیۆکا-یان لە ناوچەی خارکیڤ کۆنترۆڵ کردەوە. لە ناوچەی ترنۆڤا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا و ڕووسیا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا و لوهانسک گوندەکانی درۆژبا و کامیشڤاخا لە دەوروبەری پۆپاسنایا-یان کۆنترۆڵ کردەوە و شەڕ و پێکدادانەکان گەیشتە ڤروبیوکا و پیلیپچاتینا و ڤیسکریڤا.
هەروەها لە میحوەرەکەی باکووری زێلوتە، هێزەکانی ڕووسیا لە کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەی تۆشکیوکا سەرکەوتوو بوون.

هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا و لوهانسک ناوچەی شادریشاڤی لە باکووری شاری سیۆرۆدۆنێتسک -یان کۆنترۆڵ کرد. لە ناو جەرگەی شاری سیۆرۆدۆنێتسک شەڕ و پێکدادان بەردەوامە. هێزەکانی ڕووسیا لە باکوور و باشوورەوە هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری سیۆرۆدۆنێتسک.

بەشێک لە شەڕی سوپای ڕووسیا لەگەڵ هێزەکانی ئۆکرانیا لە گوندی زۆلوتە لە باشووری سیۆرۆدۆنێتسک.

لە درێژەی پێکدادانەکان لە باکووری خارکیڤ، سوپای ڕووسیا هێرشێکی قورسی بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە گوندەکانی سنووری ترنۆڤا و ڕوبیژنە دەستپێکردووە.
هەندێك لە سەرچاوەی ڕووسیا باسیان لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە كردووە و هەندێک لە سەرچاوەی ئۆكرانیاش باسیان لە درێژەی ململانێكان لەو میحوەرە دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .