ئێران یەکەم فڕۆکەی گواستنەوەی دروستکراوی ناوخۆیی ڕوونوێنی کرد

هه‌ینی 20 ئایار 2022 - 00:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=12261

فڕۆکەی گواستنەوەی “سیمۆرغ” کە لەلایەن پسپۆڕانی ڕێکخراوی پیشەسازی فڕۆکەوانی وەزارەتی بەرگری ئێران دروستکراوە، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە کۆمپانیای هێسای ئەسفەهان پەردەی لەسەر لادرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەمید محەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر فڕۆکەی گواستنەوەی سوکی سیمۆرغ سوپاسی شارەزایانی پیشەسازی بەرگری لە ڕێکخراوی پیشەسازی فڕۆکەوانی سەر بە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی کرد و وتی: وەدیهاتنی بەرهەمهێنان و کارپێکردنی ئەم بەرهەمە ستراتیژییە نەتەوەییە دەرئەنجامی بەڵێنی ئێمەیە بە میللەتی بەشەرەفی ئێرانی ئیسلامی و بە هاوکاری خودا و هەوڵی زیاتر و لەم ساڵەی کە بەپێی پێوەرەکانی فەرماندەیی باڵای هێزە چەکدارەکان ئایەتوڵڵا خامنەیی بە “بەرهەمهێنان، زانست بنەما، هەلی کار” ناوزەد کراوە، بینەری دەستکەوتی زیاتری بوارەکانی بەرگری و خزمەتگوزاری بە خەڵکی ئێران بین.

ئەمیر ئاشتیانی بە ڕوونکردنەوەی بارودۆخی کەشوهەوا و جوگرافیای ئێران و پێویستی ئێران بۆ هەبوونی فڕۆکەی گواستنەوە وتی: خاکی فراوانی ئێرانی ئیسلامی لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافی و ڕووبەری ناوچەییەوە، هەمیشە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە سروشتییە جۆراوجۆرەکانی وەک لافاو، ئاگرکەوتنەوە، بوومەلەرزەی و .. هەیە؛ بۆیه بوونی فڕۆكەی گواستنەوەی سوک لەگەڵ كۆپتەری فریاگوزاری هاوكارێكی گەورە دەبێت لە خزمەتکردنی خەڵک و دامەزراوەکان و ڕێکخراوە نەتەوەیی و سەربازییەکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *