گرنگترین هەواڵەکانی هەشتاو چوارەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢

چوار شه‌ممه‌ 18 ئایار 22 - 22:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=12219

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە پووچەڵکردنەوەی هێرشێکی قورسی سوپای ئۆکرانیا سەر ناوچەی گۆلیاپل لە پارێزگای زاپۆروژیا لە ١٤ی ئایار هەواڵی دایەوە. بەپێی راگەیەندراوەکە، سوپای ئۆکرانیا لە هێرشەکەدا ٢٦ تانک و ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی و نزیکەی ١٠٠ سەربازی لەدەستداوە.
ڤیدیۆ و وێنەکانی خوارەوە بەشێکە لە پێکدادانەکانی گۆلیاپل، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیا تۆمار کراوە.

ئەم هێرشەی ئۆکرانیا بەڵگەیە لەسەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی زێلینسکی سەبارەت بە لاوازی سوپای ئۆکرانیا لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا. لە راستیدا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە لە چوارچێوەی سوپایەکی کلاسیکی دژی سوپای ڕووسیا کارێکی قورس دەبینرێت.

هاوکات لەگەڵ داوای فەرمی سوید و فینلاند بۆ ئەندام بوون لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ)، تورکیا دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆی لەو هاوپەیمانییەدا بەکاردەهێنێت. لەم بارەیەوە میدیاکانی ڕووسیا رایانگەیاندووە کە تورکیا بە مەبەستی پشتگیریکردن لە ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ، داوای کردووە بخرێتە بەرنامەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیاوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری روسیا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٩٤ سەربازی ئۆکرانیا خۆیان رادەستی سوپای رووسیا کردووە کە ٢٩ کەسیان لە ناوچەی پیشەسازی ئازۆفێستاڵ لە ماریۆپۆڵ برینداربوون.
بە گشتی لە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئایارەوە ٩٥٩ سەربازی ئۆکرانیا کە لە ئازۆفێستاڵ گەمارۆ درابوون، خۆیان ڕادەست کردووە.

وێنەکانی خوارەوە، سەربازانی ئۆکرانیایە کە دوای خۆرادەست کردنەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری و ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ دیلەکانی ڕووسی بۆ ناوچەکانی ئۆلێنفکا و نۆڤازۆڤسک دەگوازرێنەوە.

لاوازی درۆنی خۆکوژی ڕووسیا!

لەم ڤیدیۆیەدا ئۆپەراسیۆنی درۆنی خۆکوژی ZALA KYB ی سوپای ڕووسیا لە هێرشکردنە سەر هویتزەرەکانی M777 لە میحوەرەکانی پارێزگای دۆنێتسک دەبینین. بە لەبەرچاوگرتنی دووری زۆری خاڵی پێکانی درۆنە خۆکوژەکە لەگەڵ ئامانجەکە، دەکرێت بڵێین لە باشترین حاڵەتدا زیانێکی کەمی بە تۆپی سوپای ئۆکرانیا گەیاندووە!

هێڵی بەرگری هێزەکانی ئۆکرانیا لە دەوروبەری پۆپاسنایا تووشی شکست بووە. سوپای ڕووسیا و هێزەکانی ئێڵ پی ئاڕ ناوچەکانی نۆڤازوانیوکا و ڕۆزیۆکایان لە باشوور و ڕۆژئاوای پۆپاسنایا کۆنترۆڵ کردووە. ئەو هێزانە هەروەها لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پۆپاسنایا توانیویانە پێشڕەوی بکەن و لەم میحوەرەدا لە کامیشواخا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .