ئەمریکا مەشق و ڕاهێنان بە ئەندامانی داعش دەکات / دەبرێنە ئۆکرانیا

چوار شه‌ممه‌ 18 ئایار 22 - 12:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=12209

دەزگای هەواڵگری دەرەکیی ڕووسیا ئاماژەی بە هەندێک بەڵگە داوە کە پیشان دەدات ئەمریکا سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانە بە گرووپێک لە ئەندامانی داعش بە ئامانجی گواستنەوەیان بۆ ئۆکرانیا.

سرگێی ئیوانۆف بەرپرسی بەشی چاپەمەنییەکانی دەزگای هەواڵگری دەرەکیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە ئامانجی گواستنەوەیان بۆ ئۆکرانیا مەشق و ڕاهێنان بە 500 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش دەکات.

ناوبراو وتی: بە پێی سەرچاوەکانی دەزگای هەواڵگری دەرەکی ڕووسیا، ئەمریکا پلانی مەشق و ڕاهێنانی ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە بە تایبەت داعشی دەستپێکردووە و ئەوان وەک بەکرێگیراو ڕەوانەی شەڕی ئۆکرانیا دەکات.

ئیوانۆف وتی کە دەزگا نهێنییەکانی ئەمریکا نیسانی 2022 ڕۆڵیان لە ئازادکردنی نزیکەی 60 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات هەبووە، ئەو کەسانەش براونەتە ناوچەی تەنفی سوریا لە نزیک سنورەکانی عێراق و ئەردەن.

وتەبێژی دەزگای هەواڵگری دەرەکیی ڕووسیا وتی کە بە پێی زانیارییەکان ئەو بنکە سەربازییە ماوەیەکە بووەتە شوێنی چالاکیی تیرۆریستان و لە ئێستادا 500 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش و گرووپەکانی دیکەی وەفادار بە واشنتن سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .