هەڵبژاردەی ناوخۆیی بزوتنەوەی حەماس؛ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حەماس هەڵبژێردران

سێشەممە 16 ئازار 2021 - 10:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=122

هەواڵە تایبەتەکان: هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی حەماس بۆ دیاری کردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیە لە غەزە بەڕێوەچوو. “یحیی سنوار” سەرۆکی ئێستای مەکتەبی سیاسیی حەماس و “نزار عوض الله”، دوو کاندیدی ئەو پۆستە بوون.

یحیی سنوار” بە بەدەست هێنانی (١٦٧ دەنگ) و بە ٢٠ دەنگی زیاتر لە “نزار عوض الله” بە (١٤٧ دەنگ) بۆ دووەم جار و تا ساڵی ٢٠٢٥ وەک سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە غەزە دیاری کرا.

سنوار لە یەکەم لێدوانیی دوای هەڵبژاردنی راگەیاند: ئێمە بە میللەتی فەلەستین دەڵێین کە لە خزمەتی ئێوەدا دەبین و تەواوی هەوڵی خۆمان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی سەرەکیمان بۆ ئازادی و گەیشتن بە یەکگرتوویی و بەرگری لە مافی میللەتی خۆمان، دەدەین.

رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی ئەم بزوتنەوەیە بەڕێوەچوو و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حەماس هەڵبژێردران کە بۆ یەکەم جار ناوی دوو ئافرەت لە ناو ئەندامانی ئەم بزوتنەوەیە دەبینرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *