وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی: داهاتووی “ئیسرائیل” جێگەی نیگەرانییە

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 13:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=12170

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بێنی گانتز وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی کاردانەوەی بەرامبەر پەیامە هەڕەشەئامێزەکانی هەندێک لایەنی عەرەبی نەناسراو نیشان دا و وتی: نووسەرانی ئەم پەیامانە ڕاست دەکەن، ڕەنگە داهاتووی ئیسرائیل لە نێوان “غدیرا” و “خضیره” کۆتایی پێبێت.

بێنی گانتز هەروەها وتی: ئەوەی لەم پەیامانەدا دەگوترێت دوور نییە لە راستییەوە، وە دەتوانرێت بەم شێوەیە لێکدانەوەی بۆ بکرێت کە لە چەند ساڵی داهاتوودا دەگەینە ئەو ڕۆژەی کە ‘ئیسرائیل’ بە تەواوی سنووردار دەبێت، و ئێمە تەنها چەند ساڵێکمان تا ئەو ڕاستییە ماوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی پێشووی پۆلیس و سوپای رژێمی زایۆنیستی لەسەر پەرەسەندنی گرژی و نائەمنی لە سەرانسەری ناوچە داگیرکراوەکان و ئەگەری لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئەم ڕژێمە لەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتوانی فەلەستینیەکانن، هۆشداریان داوە.

هەر لەم بارەیەوە “یۆئاڤ گالانت”، ئەندامی کنێست ی ئەو رژێمە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ پێشگرتن لە شەپۆلی ئۆپەراسیۆنە خۆڕاگریانەی فەلەستینییەکان نەگیرێتەبەر، نیگەرانی ئەوە هەیە کە دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکان دەربچێت.

گەلانت ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەلنەقب و ئەلجەلیل لەدەست بدەین، ئەوا تەلئەبیب و قودسیش لەدەست دەدەین.

ناوبراو دۆخی سنوورەکانی باکور بەتایبەتی ئەلجەلیلی زۆر مەترسیدار وەسف کرد و وتی، شەڕ لەم ناوچانە بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە.

گالانت ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخەکە خراپتر دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ناوچە داگیرکراوەکان بکرێنە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان و حەماس.

هەروەها وەزیری پێشووی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەحرۆنۆت ڕایگەیاندووە کە توندوتیژییەکان لە ئەلنەقب و شارە تێکەڵاوەکان گەیشتوونەتە لوتکە و هێزەکانی پۆلیس ترسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپەراسیۆنە خۆڕاگرییەکان هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *