ڕووسیا: سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا ١٦ مووشەکی ئیسرائیلی خستە خوارەوە

سێ شه‌ممه‌ 17 ئایار 2022 - 09:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=12117

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاند، لە کۆی ٢٢ مووشەک کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە ئاراستەی چەند ئامانجێک لە سووریا کراون، ١٦ موشەکی لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە تێکشکاون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ١٣ی ئایاردا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە دەریای ناوەڕاستەوە لە رۆژئاوای بانیاس چەند شوێنێکی ناوەڕاستی سووریایان كردە ئامانج.

لەمبارەیەوە، دەریاوان ئۆلیگ ژورالۆڤ، جێگری بەرپرسی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا وتی: ئێوارەی ڕۆژی هەینی، لە کاتژمێر ٢٠:٢٥ بۆ ٢٠:٣٢، شەش فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٦ی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بێ ئەوەی بێنە ناو ئاسمانی سووریاوە، ٢٢ مووشەکیان ئاراستەی دامەزراوەی ناوەندی توێژینەوەی سووریا لە ناوچەی شارۆچکەکانی مەسیاف و بەندەری بانیاس کردەوە. هێزەکانی بەرگری ئاسمانی کۆماری عەرەبی سووریا ١٦ مووشەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاند.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیلدا سێ سه‌ربازی سووریا و دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و دوو سه‌ربازی سووریاش بریندار بوون. هەروەها کۆگاکانی ئامێرە تایبەتەکانی ناوەندی توێژینەوەی سووریا زیانیان بەرکەوتووە.

ئەو وێنە مانگە دەستکردانەی لە ناوچەی مەسیافەوە بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لانیکەم دوو باڵەخانە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بەشێکیشیان وێران بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *