کەتیبەکانی ئەلقودس بۆ یەکەمجار وردەکاری نوێی هەڵدانی مووشەکی ئەلقاسمیان بڵاوکردەوە + ڤیدیۆ

یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئایار 22 - 19:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=12036

کەتیبەکانی ئەلقودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی، بۆ یەکەمجار دوای ساڵێک لە بەکارهێنانی مووشەکی “ئەلقاسم”، وێنە و وردەکارییەکانی ئەم موشەکەی بڵاوکردەوە و بە فەرمی پەردەی لەسەر لادا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەتیبەکانی ئەلقودس “سەرایا ئەلقودس”، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەڵەستین، ئەمڕۆ (یەکشەممە) بۆ یەکەمجار دیمەنی بەئامانجگرتنی هێزە سەربازییەکانی زایۆنیستی لە رۆژهەڵاتی خان یونس بڵاو کردەوە کە لە شەڕی شمشێری قودس بۆ یەکەمجار بە موشەکی “ئەلقاسم” ئەنجام دراوە.

مووشەکەکە وەک ڕێزلێنان و زیندوو هێشتنەوەی یادی شەهیدی قودس “سەردار قاسم سولێمانی”، بە ناوی “ئەلقاسم” نانراوە.

کەتیبەکانی ئەلقودس بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، ووردەکاری نوێی لە موشەکی ئەلقاسم بڵاوکردەوە کە خاوەن کڵاوێکی ٤٠٠ کیلۆگرامی تی ئێن تی ـیە و مەودای کوشندەی ٢٠٠ مەتریشی هەیە.

کەتیبەکانی ئەلقودس جەختیان لەوە کردۆتەوە کە بە مووشەکی ئەلقاسم لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی لە ڕۆژھەڵاتی ڕەفەح و هەروەها لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ لە ڕۆژھەڵاتی خان یونس گردبوونەوەیەکی دیکەی ئەو هێزانەی کردوەتەوە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .