٧٤ ساڵ بەسەر داگیرکردنی فەڵەستین تێپەڕی / تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی فەڵەستینیەکان بەردەوامە

شه‌ممه‌ 14 ئایار 22 - 11:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=11946

١٤ مانگی ئەیار بەرامبەرە بە ڕۆژی داگیر کردنی فەلەستین کە بە رۆژی نەکبەت ناسراوە، رۆژێک کە رژێمی داگیرکەری زایۆنی بەشێکی زۆری فەلەستینی داگیر و هەزاران کەسی ئاوارە کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ٧٤ ساڵ بەسەر ڕۆژی نەکبەت تێدەپەڕێت و میلەتی فەڵەستین هێشتا بەردەوامە لە داکۆکی کردنی لەسەر ماف و گەڕانەوە بۆ سەر خاکی خۆیان و ساتێکیش دەست لە بەرخۆدان و بەرگری کردن نەکشاوەتەوە.

١٤ ئایاری ساڵی ١٩٤٨ گروپ و رێکخراوە توندڕەوەکانی یەهودی تاوانێکی سامناک بەرامبەر بە میللەتی فەلەستینیان ئەنجام دان و زیاتر لە ٨٠٠ هەزار فەلەستینیان ئاوارە کرد.

رۆژی نەکبەت تراژیدیای مرۆڤایەتییە; وێران کردنی بەشێکی زۆری بناغەی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی فەلەستینیەکان تا ڕێگا بۆ راگەیاندنی دەوڵەتێکی یەهودی نایاسایی بکرێتەوە.

زایۆنیەکانی داگیرکەر زیاتر لە ٧٠ تاوانیان دژ بە میللەتی فەلەستین ئەنجام داوە و زیاتر لە ٥٣١ شار و گوندیان بە تەواوی وێران کردووە.

لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، ئەو وڵاتە دەست بە ڕەفتارێک لە پێناو پاڵپشتی کردن لە رژێمی زایۆنی و لەناو بردنی پرسی فەلەستین دا. ترەمپ قودسی وەک پایتەختی رژێمی زایۆنی ناساند و لە هەنگاوێکی نایاسایی و دژ بە بڕیارەکانی نێودەوڵەتی، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ ئەو شارە گواستەوە، و دوای ئەوە تەواوی هاوکاریە داراییەکان بۆ بنکەکانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ئاوارەکانی فەلەستینی “ئانروا” و رێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین رایگرت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو رێکخراوە هەڵپەسارد.

ترەمپ لە پێناو سەروەری رژێمی زایۆنی هەروەها دان بە بەرزاییەکانی “جولان” وەک خاکی ئەو رژێمە دانا و پڕۆژەی بە ناو ئاشتی “گرێبەستی سەدە”ی راگەیاند و چەند وڵاتێکی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنی ئاسایی کردەوە .

پڕۆژەی داگیر کردنی کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین بە گڵوپی سەوزی ئەمریکا دەستی پێ کردووە.
هەر لە پێناو ئەم هەنگاوە ئەنجومەنی شارۆچکەکانی رژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین راگەیاندووە بە نیازە دەست بەسەر دەیان دۆنەم لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی فەلەستینییەکان لە باشوری رۆژئاوای شاری “جنین” لە باکوری کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین بۆ پەرەپێدان بە شارۆچکەکانی زایۆنیەکان دا بگرێتەوە.
لە بەیاننامەی ساڵی رابردووی ئەو ئەنجومەنەدا هاتووە کە بڕیار وایە ناوەندێکی خۆشگوزەرانی بۆ گەنجانی یەهودی لە نزیک شارۆچکەی “ریحان” لەو ناوچەیە دروست بکرێت.

٧٤ ساڵ لە نەکبەتی فەلەستین تێپەڕی بەڵام بە داخەوە دووبەرەکی و کێشە ناوخۆییەکانی فەلەستینیەکان بەردەوامە و گروپە فەلەستینیەکان هێشتا نەیانتوانیوە بگەیننە یەکڕیزی و ئاشتی نیشتمانی. بەشێکی فەلەستینیەکان هێشتا بەرخۆدانیان وەک تەنیا هەڵبژاردە بۆ رووبەڕووبوونەوە بە داگیرکەران دەزانن و بەشێکی دیکەیان هێشتا چاویان بە سەرابی دانوستاندنەکانی ئاشتی لەگەڵ دوژمنە و سەرەڕای تەواوی پیلانەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی، لەسەر هاوکارییە ئەمنیەکانی خۆیان لەگەڵ داگیرکەران لە کەرتی ڕۆژئاوا بەردەوامن.
میللەتی فەلەستین زیاتر لە هەر کاتێکدا پێویستیان بە یەکڕیزیە، ئەو یەکڕیزیە کە ئەگەر نەبێت ئازادی فەلەستین و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شار و خاکی خۆیان بەدی نابێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .