سەرایا ئەلقودس: لە ئۆپەراسیۆنی جنین چەند سەربازێکی زایۆنیستی کوژراون و بریندار بوون + ڤیدیۆ

هه‌ینی 13 ئایار 22 - 22:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=11924

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەتیبەکانی ئەلقودس باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا وردەکاری ئۆپەراسیۆنێکی ئەو هێزانەی لەدژی هێزەکانی زایۆنیستی بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دوژمن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و سەدان هێزی تایبەت بە پشتیوانیی ئاسمانی بۆ دەستگیرکردنی مەحموود ئەلدبعی یەکێک لە هێزەکانی کەتیبەکانی جنین ی سەر بە سەرایا ئەلقودس هێرشیان کردە سەر ناوچەی ئامانج لە دەوروبەری کامپی جنین ی کەنارەکانی ڕۆژئاوا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: مەحمودی موجاهید پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت و سەرەڕای برینداربوونی زیاتر لە چوار کاتژمێر لەگەڵ هێزەکانی زایۆنیستی شەڕە تەقەی کردووە.

سەرایا ئەلقودس، وتیشی: شەڕڤانانی موجاهیدی ئێمە بەیانی ئەمڕۆ، لە چەند کەمینێکدا بە چڕی تەقەیان لە هێزەکانی زایۆنیست کردەوە کە پێشتر نموونەیەکی ئەوەیان نەدیبوو و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی زایۆنیست کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەکی عیبری رایانگەیاند، “نوعام راز” ئەفسەرێکی ٤٧ ساڵەی ڕژێمی داگیرکەر، لە کۆماندۆکانی “الیمام” کە بەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر جنین، کوژراوە.

ڕۆژنامەی “معاریو” ووتی: ئەفسەرە کوژراوەکە بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ وەک سەرباز و قەناس لە سوپادا خزمەتی کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .