کاردانەوەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی فەڵەستین

هه‌ینی 13 ئایار 2022 - 14:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=11913

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی رابردوو لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووەوە کە سەردانی تارانی کرد بوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی ئەم چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە ڕووداوەکانی گەڕەکی شێخ جەڕاحی فەڵەستین کرد و وتیان: لە ڕووداوەکانی گەڕەکی شێخ جەڕاحی فەڵەستین پاڵپشتی هەندێک وڵاتی عەرەبی لە خەڵکی فەڵەستین هێندەی هەندێک وڵاتی ئەورووپیش نەبوو و هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو. ئەمە ئەگەر لەسەر ترس یان وەرگرتنی ئیمتیازێک لە ڕژێمی زایۆنیستی بێت، دەبێت بزانن ئەمڕۆ ڕژێمی داگیرکەر لە هەلومەرجێکدا نییە کە چاوەڕوانی شتێک لەو ڕژێمە بکرێت یان هێزی ئەوەی هەبێت کە لێی بترسن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی چارەسەری کێشەکانی ناوچەکەیان بە ناوخۆیی و لە ڕێگای وتووێژ و نەبوونی دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانەوە ناو برد و وتیان: کێشەکانی سوریا و یەمەنیش لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر دەکرێت، ئەڵبەت وتووێژەکان نابێت لە ڕووی پێگەی لاوازەوە بێت، لە کاتێکدا کە لایەنەکانی بەرامبەر واتە بە زۆرینە ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە پشت بە هێزی سەربازی و دارایی دەبەستن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *