دەوریەی هاوبەشی سەربازی ڕووسیا و تورکیا لە باکوری سووریا

سێ شه‌ممه‌ 10 ئایار 22 - 22:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=11761

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نەوەت و حەوتەمین دەوریەی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا و تورکیا لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کۆبانێ لە باکوری سووریا بەڕێوەچوو.

دەوریەکەدا بە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕووسیا و تورکیا بە یاوەری دوو هەلیکۆپتەری ڕووسی لە گوندی غەریب لە ١٥ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ دەستی پێکرد.
دوای دەوریەکە هێزەکانی تورکیا بۆ بنکەکەیان لە ناو خاکی تورکیا و هێزە ڕووسییەکانیش بۆ بنکەی “صرین” لە باشوری کۆبانێ گەڕانەوە.

شایانی باسە دوایین دەوریەی هاوبەشی هێزەکانی تورکیا و ڕووسیا لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵدا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێ ئەنجام درا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام