ڕەئیسی: داهاتووی ناوچەکە بە خۆڕاگری گەلان دیاری دەبێت نەک مێزی دانوستان!

دووشەممە 9 ئایار 2022 - 12:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=11671

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی رابردوو لە تاران لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدارێکی جیادا لەگەڵ بەشار ئەسەد وتی: ئێران ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە بۆ پەرەپێدان بە هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ سوریا. ئەوەی داهاتووی ناوچەکە و فەلەستین دیاری دەکات، مێزی دانوستان و گرێبەستەکانی وەک “ئۆسلۆ” و “کامپ دەیڤد” و “مامەڵەی سەدە” نییە، بەلکو خۆڕاگری گەلان سیستەمی نوێی ناوچەکە دیاری دەکات.

لەم دیدارەدا بەشار ئەسەد وێڕای ئاماژەدان بە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر لە بوارەکانی ئەمنی، سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئێران، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا کرد و وتی: لە ساڵانی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ڕۆژئاوا و تەکفیرییەکان، ئێران تەنیا وڵاتێک بوو کە لە سەرەتاوە لەگەڵ سووریا وەستایەوە.

شایانی باسە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا لە سەردانێکیدا بۆ ئێران، ڕۆژی رابردوو لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *