کاروانی چەک و لۆجستی هاوپەیمانی ئەمریکا ڕەوانەی باشوری حەسەکە کرا

شه‌ممه‌ 7 ئایار 22 - 18:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=11558

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوپەیمانی ئەمریکا کاروانێکی چەک و لۆجستی لە بنکەی تەل بیدر بۆ بنکەی ئەلشەدادی لە باشوری حەسەکە گواستەوە.

هاوپەیمانی ئەمریکا کاروانێکی چەک و لۆجستی کە بریتی بوون لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تەقەمەنی و کەلوپەلی لۆجستی، لە بنکەیەکی ئەو هێزانە لە ناوچەی تەل بیدر ی باکوری پارێزگای حەسەکە، بۆ بنکەی ئەلشەدادی لە باشوری حەسەکە گواستەوە.

وەک دەوترێت هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا سەرقاڵی کۆکردنەوەی چەک و کەلوپەلی سەربازییە لە بنکەی ئەلشەدادی تا دوای ماوەیەک بۆ بنکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی دێرەزور و نزیک ڕەققە بگوازێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، بنکەی ستراتیژی ئەلشەدادی لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەلجەبسە دەکەوێتە ناوچەکانی باشوری حەسەکە و بە شوێنێکی هێزەکانی ئەمریکا و یەکێک لە گرنگترین کۆگاکانی چەک و سووتەمەنیی هاوپەیمانی ئەمریکا هەژمار دەکرێت.
بنکەی ئەلشەدادی ڕێڕەوێکی بە درێژایی ١٢٠٠ مەتر هەیە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا پرۆسەی دروستکردنی کۆتایی هاتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .