ئێران ئیدانەی هێرشە دووبارە و بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەکات

شەممە 7 ئایار 2022 - 10:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=11553

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشە دووبارە و بەردەوامەکانی زایۆنیستەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەسدرێژیی بۆ سەر خەڵک موسڵمانی فەڵەستین ئیدانە کرد و داوایکرد کە گەلان، وڵاتان و ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هاوکاری گەلی فەڵەستین بکەن.

سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ شەممە 7 ی ئایاری 2022 وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی دووبارە و بەردەوامی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و خەڵکی موسڵمانی فەڵەستین، وتی: داگیرکاری و داگیرکاران بەرەو لەناوچوون دەڕوات و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارانی قودس و فەڵەستین، مافێکی سرووشتی و ئاسایی و یاسایی خەڵکی فەڵەستینە.

ناوبراو بە ئاماژە بە زیاتربوونی گوشار و تاوانەکانی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، داوایکرد گەلان، وڵاتان و ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی هاوکاریی خەڵکی فەڵەستین بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر پێویستی یەکڕیزی ئیسلامی بۆ بەرگری لە فەڵەستین کردەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆکاری پەرەسەندنی تاوانەکانی ئەو ڕژێمە ناو برد.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *