هەنیە: ترسمان لە هەڕەشەکانی دوژمن نییە

هه‌ینی 6 ئایار 22 - 16:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=11533

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوەی بەرامبەر بە چالاکییەکەی ئەلعاد وتی کە ترسمان لە هەڕەشەکانی دوژمن نییە.

ئیسماعیل هەنیە وتی کە مزگەوتی ئەقسا هێڵی سورە و هیچ دانوستان و سازشتێکی لە سەر ناکرێت و تەل ئەبیب توانای هیچ گۆڕانکاری و دابەشکارییەکی ئەو مزگەوتەی لە نێوان موسڵمانان و جولەکەکاندا نییە.

ناوبراو وتی کە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حەماس، ئێمە لە بەرگری خاک و پیرۆزییەکانی فەڵەستین، گەڕانەوە بۆ خاکی خۆمان و ئازادی دیلەکان پاشگەز ناکاتەوە.

بە هۆی چالاکییەکی فەڵەستینییەکان لە شارۆچکەی ئەلعاد لە ڕۆژهەڵاتی تەل ئەبیب ژمارەیەک زایۆنیست کوژران و بریندار کران.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .