٣ کوژراو لە ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادی لە ناوەندی فەڵەستینی داگیرکراو

هه‌ینی 6 ئایار 2022 - 01:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=11519

میدیاکانی زایۆنیستی ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (پێنجشەممە) کوژرانی ٣ شارۆچکە نشینی زایۆنی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەیان لە ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی فەڵەستینیەکان لە ناوچەی ئەلعاد لە ناوەندی فەڵەستینی داگیرکراو رایگەیاند.

ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهارۆنۆت ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمشەو لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب دوو کەس بوون کە یەکێکیان بە تەورێک هێرشی کردۆتە سەر زایۆنیستەکان و دووەمیان چەکدار بووە.

کاردانەوەی حەماس بە ئۆپەراسیۆنی تەلئەبیب

عەبدوللەتیف قانوع وتەبێژی حەماس لە کاردانەوەی ئۆپەراسیۆنەکەی ناوچەی ئەلعاد جەختیکردەوە: دیسان ئۆپەراسیۆنێکی قارەمانانەمان بینی کە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوە بە دڕندەیی و دەستدرێژییەکانی داگیرکەران بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، گورزێکی توند لە دوژمنی زایۆنیستی و دەزگا ئەمنییەکانی درا.

قانوع جەختی لەوە کردەوە کە گەلی فەلەستین بە تەواوی ئەو ئامرازانەی کە لەبەر دەستیدایە لە بەرخۆدان و بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا بەردەوام دەبێت، و گورزێکی توند لە داگیرکەرانی ئیسرائیلی دەدات لە هەر شوێنێک بن.

ناوبراو وتی دوژمنی زایۆنیستی باجی تاوانەکانی خۆی و سیاسەتە ڕەگەزپەرستەکانی بەرامبەر بە گەلی فەلەستین دەدات و گەلیش تا کۆتایی هێنان بە داگیرکاری واز لە بەرخۆدان ناهێنێت.

شوێنی ئۆپەراسیۆنی ناوچەی ئەلعاد
شوێنی ئۆپەراسیۆنی ناوچەی ئەلعاد
یەکێک لە کوژراوانی ئۆپەراسیۆنەکە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *