سەربازێکی سوپای تورکیا لە باکوری سووریا کوژرا

پێنجشەممە 5 ئایار 2022 - 11:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=11451

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی تۆپخانەیی هێزە کوردییەکان بۆ سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا لە باشوری عەزاز، سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

ڕۆژی ٤ی ئایار، هێزە کوردییەکان بارەگایەکی سوپای تورکیایان لە ناوچەی کۆلجەبرین ی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری عەزاز لە باکوری حەلەب کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی سوپای تورکیا برینداربوو کە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی یەکێک لە هێزە سەربازییەکانی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی لقی زەیتوون پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی بریندارەکان نەکرد.
جگە لەم هێرشە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیایان لە گوندی بەراد لە نزیک عەفرین بە موشەکێکی دژە زرێپۆشی ئاراستەکراو کردە ئامانج. هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکان ئەم هێرشە لە بەردەستدا نییە.

لە ٢٢ی نیسان هەروەها ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیا لەلایەن شەڕڤانانی گروپی “ڕزگاری عەفرین” لە نزیک شاری مارع کرایە ئامانج کە بە هۆیەوە سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و سێ دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *