ئەردۆغان پیرۆزبایی ساڵڕۆژی داگیرکردنی فەڵەستینی لە سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی کرد

چوارشەممە 4 ئایار 2022 - 10:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=11379

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی داگیرکەران، پیرۆزبایی ساڵڕۆژی داگیرکردنی فەڵەستینی لە ناوبراو کرد، کە لە تەلئەبیب بە “ڕۆژی سەربەخۆیی” ناسراوە.

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە تەلەفۆن لەگەڵ ئێسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی قسەی کرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی «ئای٢٤» ئێوارەی دووشەممە، ئێسحاق هێرتزوگ بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە ئەردۆغانی کردووە و لەبەرامبەردا سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی «ڕۆژی سەربەخۆیی ئیسرائیل»ی لە هاوتا زایۆنیستیەکەی کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی نووسینگەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هیوای خواستووە جەژن ببێتە مایەی «خۆشی، ئاشتی و نزیک بوونەوەی دڵەکان لە ناوچەکەدا».

ڕۆژنامەی عیبری «ئیسرائیل هیوم» هەفتەی ڕابردوو بڵاویکردەوە کە ئەنکارا لەسەر داوای تەلئەبیب ڕێگری لە دەیان ئەندامی بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) کردووە بچنە ناو تورکیاوە.

«ئیسرائیل هیوم» بە وتەی سەرچاوەیەکی فەلەستینی ڕایگەیاند: ئەم بابەتە تەنها بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی ئەندامانی حەماس بۆ تورکیا نەبووە، بەڵکو ئەنکارا داوای لە دەیان چالاکوانی حەماس کردووە ئەو وڵاتە جێبهێڵن. ئەمە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ڕوویداوە و هەندێک کەس کە پەیوەندییان بە باڵی سەربازیی حەماسەوە هەبووە لەو وڵاتە دەرکراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *