نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی لە سعوودیە / ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان بەڕێوەیە

چوار شه‌ممه‌ 4 ئایار 2022 - 09:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=11375

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ لێدوانەکەی ئێسحاق هێرتزوگ سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی لەسەر ئارەزووی بۆ سەردانیکردنی وڵاتی سعوودیە، میدیاکانی عیبری لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی زایۆنیستی لە ڕیاز هەواڵیان دایەوە.

میدیاکانی زایۆنیستی دووشەممە شەو رایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی ئەو رژێمە لە پایتەختی سعوودیە نیشتۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی عیبری «کان»، فڕۆکەیەکی تایبەتی (9H-JPC) لە فڕۆکەخانەی تەلئەبیب گەیشتووەتە سعوودیە.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی تایبەت بە چاودێری گەشتە ئاسمانییەکان، فڕۆکەکە دوای مانەوە بۆ ماوەیەکی کورت لە پایتەختی ئوردن، لە ڕیاز پایتەختی سعوودیە نیشتۆتەوە.

ئیتای بلۆمنتاڵ پەیامنێری کەناڵی ١١ی تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم ڕووداوە ڕایگەیاندووە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل بەڕێوەیە.

شایانی باسە ئێسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو کە دەمەوێت بە ئاشکرا سەردانی سعوودیە بکەم و ڕیاز دەبێت پەیوەندی بە ڕێکەوتنی ئابراهامەوە بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *