ڕژێمی زایۆنیستی باڵیۆزی ڕووسیا بانگ دەکات

سێ شه‌ممه‌ 3 ئایار 22 - 09:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=11315

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بانگ کرا.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی ئیتاڵی وتی: جوولەکە بوونی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕەتکردنەوەی بوونی نازییەکان لە ئۆکرانیا نییە. من بڕوام وایە کە هیتلەر ڕەگ و ڕیشەی جوولەکەی هەبوو و هەندێک لە خراپترین نەیارانی جوولەکە، خۆدی جوولەکەکانن.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: حکومەتی ئۆکرانیا بۆتە ئامرازێکی نازییەکانی توندڕەو و حکومەتی ئەمریکا.

دوای ئەم لێدوانانە، ئەناتۆلی ڤیکتۆرۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە فەڵەستینی داگیرکراو بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بانگ کرا.
یایر لاپید وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستیش لێدوانەکانی سێرگی لاڤرۆڤی بە هەڵەیەکی مێژوویی ترسناک وەسف کرد کە بەراوردی زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە هیتلەر دیکتاتۆرەکەی ئەڵمانیای نازی کردووە.

گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر بووە. لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ڕژێمی زایۆنیستی ئیدانەی کردەوەکانی ڕووسیای کرد و دەنگی بە ڕاگرتنی ئەندامێتی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی دا.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یۆنان و قوبرس لە ئەسینا ڕایگەیاند کە ڕووسیا تاوانی جەنگی لە ئۆکرانیا ئەنجام داوە!
جگە لەو هەڵوێستانە، لە ١٩ی نیسانی ئەمساڵدا وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند بوو کە دوای چەندین جار داواکاری ئۆکرانیا، کڵاو و هێلەگی گوللـە نەبڕ بۆ بەکارهێنانی هێزی یارمەتی مەدەنی و کارمەندانی پزیشکی بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.
هەر لەم بارەیەوە و لە کاردانەوەی ئەم هەواڵە، باڵیۆزی ڕووسیا لە تەلئەبیب رایگەیاند بوو مۆسکۆ وەڵام دەداتەوە ئەگەر کەرەستەی بەرگری ڕەوانەی کیێڤ بکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .