وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام ستایشی ڕێبەری ئێرانی کرد

سێ شه‌ممه‌ 3 ئایار 2022 - 02:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=11311

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام ی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین ستایشی هەڵوێستەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر پشتیوانیکردنی خۆڕاگری و گەلی فەڵەستینی کردەوە.

ئەبو عوبێدە وتەبێژی کەتیبەکانی شەهید عەزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین ئاماژەی بە وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی کرد و وتی: لە ڕۆژی قودسدا گوێمان لە وشە عەرەبییە راستگۆیانەی سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لەسەر گەل و خۆڕاگری فەڵەستین گرتەوە. ئێمە لە کەتیبەکانی ئەلقەسام سوپاسی ئەو هەستانە و ستایشی جەختکردنەوەی کرداری و ڕوونی بەڕێزیان لەسەر پشتیوانی بەردەوام لە خۆڕاگری و گەلی فەڵەستین دەکەینەوە.

وتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام هەروەها ستایشی سەردار سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانی کردەوە بۆ هەڵوێستەکانی لە پشتیوانیکردنی خۆڕاگری فەلەستین.

هەروەها ڕۆژی شەممە یەحیا سەنوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە غەزە سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانەی کرد کە لە ڕۆژی جیهانی قودسدا پشتگیری گەلی فەلەستینیان کردبوو لە سەرووی هەموویانەوە کۆماری ئیسلامی ئێران.

جێی ئاماژەیە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی قودس، بە شێوەی راستەوخۆ و رێگەی تەلەڤیزیۆنەوە بە زمانی عەرەبی ئاماژەی بە جیهانی ئیسلام، گەل و خۆڕاگری فەڵەستینی وتارێکیان پێشکەش کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *