گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ژنانی ئازەربایجانی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە باکو + ڤیدیۆ

دوو شه‌ممه‌ 2 ئایار 2022 - 09:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=11280

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ڕۆژی جیهانی قودس ژمارەیەک لە ژنانی ئازەربایجانی لەبەردەم باڵیۆزخانەی رژێمی زایۆنیستی لە باکو گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا.

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی قودس، ئەنجومەنی ژنانی “حیزبی ئیسلامی ئازەربایجان”، ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی “پشتیوانی لە دایکانی سەرباز” و گۆڤاری “فاتمە” لەبەردەم باڵوێزخانەی رژێمی زایۆنیستی لە باکو ڕێپێوانیان کرد. سەرەڕای داخستنی شەقامەکانی نزیک لە باڵیۆزخانەی رژێمی زایۆنیستی، بەڵام خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم لە ڕێپێوانەکەیان بەردەوام بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *