نەبیستراوەکانی ئازەربایجان لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕاوێژکاری پوتین

یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ئایار 2022 - 20:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=11257

گفتوگۆی تایبەتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام لەگەڵ ئیسماعیل شەعبانۆڤ، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی نەتەوەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا

ئیسماعیل شەعبانۆڤ لەدایکبوونی لەنکەرانی ئازەربایجان نزیکەی ٣٠ ساڵە لە فیدراسیۆنی ڕووسیا ژیاوە. ئەو جگە لە پێگەی ئێستای خۆی، بەهۆی بۆچوونەکانییەوە یەکێکە لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی تالشان ی ئازەربایجان و ڕووسیا.

پرسیار: هەوڵ و کارێکی زۆر لە بواری پان تورکیزم لە کۆماری ئازەربایجان دەبینرێت. تەشەنەسەندنی پان تورکیزم لەم وڵاتەدا چۆنە؟

ئەمە پرسیارێکی گرنگە کە پێویستە بە دروستی وەڵام بدرێتەوە. پان تورکیزم هێڵە سوورەکانی تێپەڕاندووە و لە کۆمەڵگای ئازەربایجانیدا زیادی کردووە. ئەمڕۆ لە ئازەربایجان هەر کەسێک پرسیاری قەومیەتی لێ بکرێت، دەڵێت من تورکم. ئەمڕۆ ڕاگەیاندن ئەوەندە بەربڵاوە کە هەوڵ دەدەن ئازەری وەک زمانی فەرمی لە ئازەربایجان بەکار نەهێنرێت.

ئەم بیرۆکەیە ئەوەندە توندڕەوانەیە کە تەنانەت موسڵمانێکیش نکۆڵی لەخۆی دەکات و لە ئاڵتای (ماڵی تورکەکان) باسی خودای خۆی دەکات. لایەنگرانی ئەم بیرۆکەیەش سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام و ئیمامانی شیعی دەکەن. لەسەر بنەمای ئەم بیروبۆچوونانە حکومەت بە توندی حزبە موسڵمانەکانی سەرکوت کردووە و لەگەڵ ئیسلامییەکاندا زۆر بە توندی مامەڵە دەکات.

لایەنگرانی ئەم بیرۆکەیە بە بۆچوونی پان تورانسیم بەنیازن لەگەڵ تورکیا یەکبگرن و وڵاتانی ناسراو بە توران بنیات بنێن کە بیرۆکەیەکی ئینگلیزییە.

پرسیار: هەڵسەنگاندنی بەڕێزت سەبارەت بە کۆنفرانسی ئازەربایجانیەکانی جیهان لە شاری شوشا ی قەرەباغ چییە؟

کۆنفرانسی ئازەربایجانیەکانی جیهان لە شوشا ی قەرەباغ بەڕێوەچوو، کە کردنەوەی لەگەڵ شەوی شەهیدبوونی ئیمام عەلی (ع) هاوکات بوو. هەموو کەس دەزانێت کە حەزرەتی عەلی بە کەسایەتییەکی گرنگ و پیرۆز بۆ شیعە دادەنرێت.

سەرکردەکانی حکومەتی بەریتانیا و زایۆنیستی بەرپرسانی حکومەتی ئازەربایجانیان ناچارکرد لە شەوانی قەدر و لە نزیک سنوورەکانی ئێران و چوارچێوەی کەلتووری ئێران ئەو مەراسیمە ئەنجام بدەن.

هەروەها بەشداربووانی کۆنفرانسەکە و شەوی شەهیدبوونی یەکەم ئیمامی شیعەکان بە گۆرانی حەوت چل سەمایان کرد کە تایبەتە بە جەژنی جوولەکەکان.

بەم کارەشدا ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە بە ئاشکرا ئێران و شیعەکانیان بچووک کردووە و دەیانەوێت بڵێن ئێمە دوژمنایەتی شیعە دەکەین. هەروەها ئەوان تا ئەوەندە ڕۆیشتوون کە دەیانەوێت ئێران بە پشتبەستن بە بیری ئیتنیکی لە داهاتوودا تێکبشکێنن. ئەم کۆنفرانسە بۆ ئێران ئەو پەیامەی تێدایە کە بە دەستی خۆت لێت دەدەین.

سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر پرسی ئازەربایجان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ڕووسیا بە دروستکردنی فشار لە ئازەربایجانەوە خاڵ بەدەست دەهێنێت، بەڵام ئێران بە گشتی سیاسەتێکی زۆر وشیارانەی لە قەفقاز هەیە. دنیای ئەمڕۆ زۆر گۆڕاوە و ئەگەر ئێران بیەوێت لەسەر بنەمای سیاسەتەکانی خۆی سەربەخۆ بێت، پێویستە زیاتر لەوەی ئێستا چالاکتر بێت.

پان تورکەکان و جوولەکەکان پەلە دەکەن تا ناوچەی تالش نشین نەبێتە هێز و قۆڵی ئێران لە ئازەربایجان. بەڵام بەرپرسانی ئێران بە دروستی لەوە تێناگەن. ئێمە چەندین جار داوای یارمەتیمان کردووە، بەڵام هێشتا هیچ وەڵامێکمان پێنەگەیشتووە. ئێمە بەرپرسانی ئێرانیمان وەک وەزارەتی دەرەوە، سەرۆکی کۆمار و تەنانەت نووسینگەی ڕێبەرایەتی لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا لە مەترسیی پان تورکیزم و کاریگەری جولەکەکان لە ئازەربایجان و سنوورەکانی باکوور و بە تایبەتی گەلی تالش ئاگادارکردۆتەوە.

من لەو باوەڕەدام کە دەسەڵاتدارانی ئێرانی کاتێک هەست بە نیگەرانیەکانی ئێمە دەکەن کە زۆر درەنگ بووە.

نموونەیەکی ئەم کارە، سیاسەتی سەردەمی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانییە کە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی لە بەرژەوەندی نەتەوەیی پێ باشتر بوو. ئێران لەداهاتودا زیانەکانی ئەم سیاسەتە دەبینێتەوە.

بێگومان سیاسەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو شوێنێک وەک یەک نییە. ئەوان پشتگیری لە هەزارەکانی ئەفغانستان (زۆربەیان شیعەن) دەکەن بەڵام هیچ پشتیوانییەکی لەو جۆرەیان نییە لە تالشەکان، تاتەکان و تەنانەت کوردەکانی ئازەربایجان کە شیعەن و زمانی ئێرانیان هەیە.

پرسیار: ئازەربایجان زیاتر لە ٩٠٪ ی پێکهاتەی دانیشتوانەکەی بە تورکی ئازەری ڕادەگەیەنێت. تا چەند ئەم ئامارانە دۆکیومێنت کراون؟ ئایا پەیوەندیان بە بڵاوبوونەوەی پان تورکیزمەوە هەیە؟

یەکەم، پێویستە بڵێم کە ئێمە لە دژی ئەم ڕەوتە زۆر دان بەخۆمان گرتووە، بەڵام دەبینین کە ئەوان هێڵە سوورەکانیان بەزاندووە. لایەنگرانی پان تورکیزم ڕوویان لە سوکایەتی کردن بە نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی ئازەربایجان کردووە و هەموو ڕۆژێک ئەم کارە بەربڵاوتر دەبێت. وەڵامدانەوە بۆ ڕێژەی نەتەوەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتەدا زۆر بڕیاردەرە. بەپێی ئەوەی ئێمە دەیزانین ئازەربایجان نزیکەی ١٠ ملیۆن دانیشتوانی هەیە و تاکە ناوی ئەم وڵاتە ئازەربایجانە. هەرچەندە ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی سەرەکی لە نەتەوەیەکی دیاری زاڵ پێکنەهێنراوە و کۆمەڵێک نەتەوەن کە هیچ کامیان لە زۆرینەدا نین. تورکەکانی دانیشتووی ئازەربایجان ژمارەیان زۆر کەمترە لەوەی کە حکومەت لە ئامارەکانی ڕایدەگەیەنێت.

ئەم ئامارانە درۆ و فێڵبازیە و پان تورکیستەکان دەیانەوێ بە نکۆڵی کردن لە نەتەوەکان، ئەوان تێکەڵی تورکەکان بکەن.

ئەو ئامارانەی ئێمە هەمانە دەریدەخات کە ژمارەی دانیشتوانی تات لە ئازەربایجان زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە و نزیکەی دوو ملیۆن و نیو کەس مەزەندە دەکرێت. ناوچەی ئابشاروون و بادکوبە (باکو) پڕ دانیشتوترین و چڕترین ناوچەی نیشتەجێی ئەم وڵاتەیە و زۆربەی تاتەکان لەم ناوچەیەدا نیشتەجێن.

ژمارەی دانیشتوانی نەتەوەی لێزگی لە باکوور نزیکەی دوو ملیۆن کەس دەبێت کە لەگەڵ لێزگیەکانی داغستانی ڕووسیاش هاوسۆزیی کلتوری و نەتەوەییان هەیە.

تالشەکان ژمارەی دانیشتوانیان یەک و نیو بۆ دوو ملیۆن کەسە کە دەکەونە سەر سنوورەکانی ئێران و هاوهەڵوێستی ئایینی، کەلتووری و نەتەوەییان لەگەڵ ئەودیوی سنوورەکە هەیە.

کوردەکان لە ئازەربایجان یەک ملیۆن و نیو کەس لە دانیشتوانی ئەم وڵاتە پێکدێنن. هەروەها یەک ملیۆن نەتەوەی دیکە لەم وڵاتەدا هەن کە بە گشتی نزیکەی ٧ ملیۆن کەس لە ١٠ ملیۆن دانیشتوانی ئازەربایجانن کە تورک نین.

لە ڕووی ئاینییەوە زۆربەی دانیشتوانەکە پەیڕەوی ئیسلام دەکەن و لەسەدا ٨٠ی موسڵمانانی ئازەربایجان شیعەی ١٢ ئیمامین. جولەکەکانی ئازەربایجان کەمینەن و نزیکەی ٥٠ هەزار کەس دەبن بەڵام پێگەیەکی باڵا و مافی تایبەتیان لەم وڵاتەدا هەیە.

پان تورکەکان پشتیان بە پاڵپشتی جوولەکەکان گەرمە و هیچ نەتەوە و ئایینیان پێ قبوڵ نییە. بەپێی ئەم بنەمایە پرسی ئۆتۆنۆمی هەرێمەکان لە پەرلەماندا لەو بەڵێنانەیە کە هیچ گرنگیەکی لەم وڵاتەدا نییە. من بە گشتی دەتوانم بڵێم کە کەلتوور و مێژووی نەتەوەکان لە ئازەربایجان پشتگوێی دەخرێن و دەچەوسێنرێن.

پرسیار: ئەمڕۆ تالشان ی ئازەربایجان چ پێگەیەکی هەیە و پێگەی گشتییان چیە سەبارەت بەو بابەتانەی بەڕێزت دەیڵێیت؟ حکومەتی ئازەربایجان چ فشارێک دەخاتە سەر خەڵکی تالش؟

تالشان ی ئازەربایجان لە باشووری ڕۆژئاوای ئازەربایجان و سنوورەکانی ئێران دەژین، کە ناوچەیەکەیان لە نێوان تورکەکانی ئازەربایجان و وڵاتی ئێران دایە. پان تورکەکان، تالشان بە بەربەستی خۆیان دەزانن و دەیانەوێت بیانگۆڕن.

خەڵکی ئەم ناوچەیە بەرهەڵستی ئەو گۆڕانکارییانە دەکەن و هەموو نەهامەتییەکانی خەڵکی تالشی دانیشتووی ئازەربایجان بۆ ئەوەیە.

ئێمە هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ پاراستنی کلتور، ئایین و زمانەکەمان، بەڵام دوژمنی پێش ئێمە زۆر بەهێزە و ناتوانین ڕووبەڕوویان ببینەوە. تالشان هیچ پشتگرییەکی نییە بۆ ئەوەی بەرامبەر ئەم دەستدرێژیانە بوەستێتەوە.

حکومەتی ئازەربایجان بەکارهێنانی وشەی “تالش”ی لە نووسین و گوتاری ئەو وڵاتەدا قەدەغە کردووە و بە تاوانی دەزانێت. لە جیاتی وشەی تالش، باشوور بەکاردێنن. ئەوان دوژمنایەتییەکی تایبەتیان لەگەڵ خەڵکی تالش هەیە و ئەم نەتەوەیە بە سیخوڕ و بکەری نهێنی حکومەتی ئێران دەزانن.

بە دڵنیاییەوە، فشارەکان زۆر فراوانترن. ئەمڕۆ تالشان لە ژێر فشاری کار و نان دایە. حکومەت هیچ ئیشێکی بە تالشان نادات و خەڵکی نەخجەوان بۆ کارە حکومی و چالاکییە ئابوورییەکان بەکاردێنێت.

کاتێک کە لە ڕووسیا کۆڕێکی کلتوری ساز دەکەین، ئەندامانی خێزانی بەشداربووان ڕۆژی دواتر لە ئازەربایجان هەڕەشەیان لێ دەکرێت. ئەوان بانگهێشتی بنکەی پۆلیس دەکرێن یان دەستدرێژیان دەکرێتە سەر.

پێم وایە باس کردنی چەند نموونەیەکی ژیانی خۆم کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لە ڕووسیا دەژیم، بۆ ئەم بابەتە بەس بێت. دوای ئەنجامدانی چالاکییەکی ڕۆشنبیری تایبەت بە تالشان، شەوانە چوونە ماڵی باوکم و لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا و لە خەودا بە توندی لە باوکمیانی دا. بە دڵنیاییەوە، ئەمە کەمترین شتە کە ئەوان بە خێزانەکەمیان کردووە.

براکەم یار ئۆغلان شەعبانۆڤ لە ڕووسیا کاری ئابووری دەکرد و حکومەتی ئازەربایجانیش گومانی ئەوەی کرد کە ئەو هاوکاری دارایی چالاکوانانی تالشی دەکات. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ کە براکەم بۆ بەربانگ چوو بۆ ماڵەکەی خۆی، تەقەیان لێ کرد و لەبەردەم ماڵەکە کوشتیان. ئەوان لە ڕووسیاش لەگەڵ جوولەکە هاوپەیمانیان کردووە و ترسی تیرۆرکردن و هێرشکردنە سەر نەیارانی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەیان نییە.

حکومەتی ڕووسیا لە دوای هێرشە چەکدارییەکە هۆشداری دایە ئازەربایجان و دواتر تیرۆرکردن لەسەر خاکی ئەو وڵاتە ڕاگیرا.

پرسیار: کاریگەری جوولەکەکان لە حکومەتی ئازەربایجان و نزیک سنوورەکانی ئێران وەک ناوچەی تالش (باشووری بولگە سی) ڕاستییەکەیە یان تەنیا تێگەیشتنێکی میدیاییە؟ ئەگەر ڕاست بێت، ئەو ئامانجانە چین کە ئەوان بەدوایدا دەگەڕێن؟

جوولەکەکان کاریگەریان لە سەرانسەری جیهاندا هەیە و وڵاتانی ڕۆژئاوایش دەگرێتەوە و دەستیان بەسەر چالاکییە ئابوورییەکان دا گرتووە. ئابووری پارێزگای گیلان ی ئێران لە سەردەمی فەرمانڕەوایی محەمەد ڕەزا پەهلەوی لە دەستی جوولەکەکان بوو. ئێستا بوونەتە هاوپەیمانی حکومەتی ئازەربایجان. جولەکەکانی لە پارێزگاکانی تالش نشینی ئازەربایجان و سنوورەکانی ئێران زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کڕیوە. ئەوان دەیانەوێت دەست بەسەر ئابووری ئەم هەرێمەی ئازەربایجاندا بگرن. دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم کە ئەوان بە درێژایی سنوورەکانی ئێران دەستی باڵایان هەیە.

نیگەرانی ئەمڕۆم ئەوەیە کە گەنجانی تالش لەلایەن ئیسرائیلەوە مەشقیان پێ دەکرێت و دژی ئێران بەکاریان دەهێنن. ئەم نیگەرانیەی من بێ هۆکار نییە و جوولەکەکان سەرەتا بۆ لای من و هاوڕێکانم هاتن و هەوڵیاندا بە هاوڕێیەتی و پێدانی پارە، قسە و ئامانجەکانیان قبوڵ بکەین. هەوڵیاندا لە ڕێگەی نێوەندگیری و پارەوە ژمارەیەک کەس بۆ ئامانجەکانیان دابمەزرێنن. هۆکارەکەشیان ئەوەیە کە ئێمە تەلشان وەک ئێرانین. وەڵامم بۆ ئەوان ئەوە بوو کە ئێمە ئێرانین و دوژمنایەتی ئێران ناکەین.

بێگومان جوولەکەکان دەستبەرداری ئەم ئامانجە نەبوون و کەسانی خۆفرۆشیان بەکارهێنا. بەم دواییانە جوولەکەکان بە بەکارهێنانی تالشەکانی ئاسایی و پەسەندکراوی حکومەتی ئازەربایجان ناوەندی مەدەنییەتی تالش لە باکو کۆنتڕۆڵ دەکەن. من دڵنیام کە ئەوان واز لە تالشان ناهێنن و کارو چالاکییەکانیان فراوانتر دەکەن.

پێشبینی بەڕێزت دەربارەی قەفقاز و داهاتووی چییە؟

تێڕوانینی من ئەوەیە کە لە دوو ساڵی داهاتوودا و ڕەنگە لە کۆتایی ئەمساڵدا هەلومەرجی قەفقاز بگۆڕێت. من بۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕووسیا نامەم نوسیوە و پێشبینی خۆم لەسەر پرسی قەفقاز دەربڕیوە.

دوای ٣٠ ساڵ هێشتا حکوومەتەکانی قەفقازی باشوور بە سەربەخۆیی ڕەفتار ناکەن و ئەگەر بەردەوام بن، وەک وڵاتانی دەوروبەری تووشی کێشە دەبن. ئەوان وەک بۆمبی ناوکی هەموو شتێک لەناودەبەن. من لەم نامەیەدا ئەوەم ڕوونکردۆتەوە کە دەبێت ئەم حکومەتانە هەڵبوەشێنرێنەوە.

پێویستە تێبینی ئەوە بکەین کە قەفقاز بابەتێکی زۆر گرنگ بۆ ئێران و ڕووسیایە. دەبێت ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئەم پرسە ڕێکبکەون بۆ ئەوەی ئەم حکومەتانە دابەش بکرێن. پێشنیاری ئەمڕۆی من بۆ ئێران ئەوەیە کە لەمڕۆوە بیر لەوە بکاتەوە.

ئیلهام عەلیێڤ کەسایەتییەکە کە ڕەوتی جوولەکەی ئازەربایجان بە دەسەڵات گەیاندووە و وەک زێلێنسکی لە ئۆکرانیا هەڵسوکەوت دەکات. ڕوسیا ناچارکراوە دەستوەردان لە ئۆکراینا بکات و ئێرانیش دەبێت ڕووبەڕووی حکومەتی ئازەربایجان بێتەوە. حکومەتەکەی ئیلهام عەلیێڤ وەک مارێکە کە لە ملی ئێران دەپەچێت و کێشە دروست دەکات.

ئەگەر ئێران بەرامبەر حکومەتی ئێستای ئازەربایجان سەرکەوتوو بێت، دەتوانێت زۆرترین قسەی لە ناوچەکەدا هەبێت. خەڵکی ئازەربایجانیش لە سیاسەتی حکومەتی ئەو وڵاتە ماندوون و ئەگەر ئێران بە دروستی لەگەڵیان بێت، پشتیوانی لێدەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *