١٥ ڕەبی جوولەکە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیان لە مزگەوتی ئەقسا ئیدانە دەکەن

شه‌ممه‌ 30 نیسان 2022 - 13:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=11193

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ١٥ ڕەبی جوولەکە لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا، دەستدرێژی و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان لە مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا شەرمەزار کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ فەڵەستینییەکانی دانیشتووی ئیلینۆی نێردراوە، ڕەبیەکان لەگەڵ ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی جوولەکەکان سەبارەت مزگەوتی ئەقسا، بە توندی ئیدانەی هێرشە چەکدارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیان لە دژی نوێژکەرانی فەڵەستینی کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە لەگەڵ دراوسێ و دۆستە فەڵەستینیەکانمان لە ویلایەتی ئیلینۆی کە توندوتیژییەکانی قودس دەبینن، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین.

ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە زۆرینەی جوولەکەکان نایانەوێت لە ناو مزگەوتی ئەقسادا مەراسیمی ئایینی ئەنجام بدەن یان قوربانی لە ناو مزگەوتەکەدا بکەن.

ئەو ڕەبیانە ڕایانگەیاند کە ئێمە جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی دۆخی قودس و مزگەوتی ئەقسا و هەروەها کەرامەتی موسڵمانان دەکەین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *