ئامانجی ئیمام خومەینی لە ڕۆژی قودس بەبیرهێنانەوەی بەرپرسیاریەتیەکان بوو

هه‌ینی 29 نیسان 2022 - 13:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=11179

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی ئامانجی ئیمام خومەینی لە ناونانی کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە ڕۆژی قودس بۆ بەبیرهێنانەوەی بەرپرسیاریەتی موسڵمانان بەرامبەر بە قودس و فەڵەستین بوو.

سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕۆژی جیهانی قودس ڕۆژی حەشدی گشتی موسڵمانان و ڕاگەیاندنی پێگەی ڕاستی لەسەر پرسی فەڵەستینە.

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئیمام خومەینی بە ناونانی کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە ڕۆژی قودس، ویستی ئەرک و بەرپرسیارێتی موسڵمانان بەرامبەر بە قودس و فەڵەستین بەبیر بهێنێتەوە.

ناوبراو وتی: ڕۆژی جیهانی قودس ڕۆژی حەشدی گشتی موسڵمانان و ڕاگەیاندنی پێگەی ڕاستی لەسەر پرسی فەلەستینە. ڕژێمی زایۆنیستی و دواتر لۆبی زایۆنیستەکان لە جیهاندا دوژمنی ئیسلام و موسڵمانانن و دەبێت بە دوژمن هەژمار بکرێن.

سەرۆکی ئەنساروڵڵا هەروەها وتی: لەگەڵ بەردەوامبوونی دووڕووەکان لە هەوڵەکانیان بۆ گۆڕینی بۆچوونەکان بەرامبەر دوژمنی ئیسرائیلی، گرنگی بە زیندوو هێشتنەوەی ڕۆژی جیهانی قودس زیاتر دەکات. ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر بنەمای تاوان و تاڵانکردنی خاک و زەوتکردنی ماف و داگیرکردنی خاکی موسڵمانان بنیات نراوە.

حوسی بە ئاماژەی بەوەی کە هەندێک لە ڕژێمە بەکرێگیراوەکان و حکومەتە دووڕووەکان بەنیازن قەناعەت بە میللەتە موسڵمانەکان بهێنن کە دوژمنی ئیسرائیلی هاوپەیمان و دۆستە، وتی: ڕژێمەکانی ئیمارات، سعودیە و خەلیفەی بەحرەین هەموو میدیاکانیان بۆ هاوکاری دوژمن بەکار دەهێنن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمە هاوسازەکان لە قوتابخانەکانیاندا بەنیازن نەوەیەک ڕابهێنن کە پشت بە دوژمنی ئیسرائیلی ببەستێت، و جەختیشیکردەوە کە ناونیشانی ئاشتی، فریودەرە و ئەو وڵاتانە بەنیازن ئەم بابەتە بە ئامرازێک بۆ هاوپەیمانێتی لەگەڵ زایۆنیستەکان و دوژمنی ئۆمەتی ئیسلامی بەکار بهێنن.

سەرۆکی ئەنساروڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە هاوڕێیەتی دووڕووەکان لەگەڵ دوژمنی زایۆنیستی سوودی بۆ ئەوان نییە، جگە لە پیلانگێڕی، وتی: ئێوە هاوکاری دوژمنەکانتان لە دژی گەلەکەتان کرد. میدیاکانی دوژمنیش جەختیان کردەوە کە مافیای ئیسرائیلی ئیماراتیان کردۆتەوە هێلانەی خۆیانەوە.

حوسی دوژمنی ئیسرائیلی بە ڕژێمێکی گەندەڵ ناو برد و وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ڕژێمێکی ئاسایی نییە کە بتوانێت لەگەڵیدا بژیت. بوونی ئەم ڕژێمە لە ناوچەکەدا بۆ گێڕانەوەی ڕۆڵێکی گەندەڵ و وێرانکارانە لە ناوچەکەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *