لە یەمەن دەست بەسەر چەندین کەلوپەلی ئیسرائیلی دا گیرا + وێنە

دوو شه‌ممه‌ 3 ئایار 21 - 23:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=1117

بارەکان بریتین لە ٧٨٦ جانتای قوتابخانە کە نەخشەی ساختەیان تێدایە کە دان بە رژێمی زایۆنی دەنێت و بابەتی ساختە بۆ منداڵانی یەمەنی تێدایە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پۆلیسی حکومەتی ڕزگاری یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا لە بەندەری ئەلحودەیدەی ئەو وڵاتە دەستی بەسەر چەندین باردا گرت کە جانتای قوتابخانەو کەلوپەلی پەروەردەیی سەر بە یونیسێف ـیان تێدابووە.

بارەکان بریتین لە ٧٨٦ جانتای قوتابخانە کە نەخشەی ساختەیان تێدایە کە دان بە رژێمی زایۆنی دەنێت و بابەتی ساختە بۆ منداڵانی یەمەنی تێدایە.

مەهدی کەحلانی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی بەندەری ئەلحودەیدە و جابر ئەلرازحی، بەڕێوەبەری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری مرۆیی لە ئەلحودەیدە، سەردانی شوێنەکەیان کردووە و فەرمانی دەست بەسەرداگرتنیان داوە. ئەلرازحی به میدیاکانی رایگەیاندووە، ئەمە یەکەم جار نییە یونیسێف ئەم جۆرە بارانە هاوردەی بەندەری ئەلحودەیدە دەکات و چەندین جار دەست بەسەر ئەو جۆرە بارانەدا گیراوە.

ناوبراو لەمبارەیەوە وتی: ئەو کار و چالاکییانەی کە ئەو ڕێکخراوانە بەناوی هاوکاریکردنی گەلی یەمەنەوە ئەنجامی دەدەن، بەشێکن لە پلانی دوژمنکارانە و ئیستکباری جیهانی ئەمریکا و ئیسرائیل. هەوڵەکانی ئەوان بۆ گەیاندنی کلتوری ئاساییکردنەوە و دان پێدان بە داگیرکەران [ئیسرائیل] لەناو منداڵەکانماندا بە ئاگاداریی هێزەکانی ئاسایش و هەواڵگریی، هەروەها هۆشیاریی خەڵک پوچەڵ دەکرێتەوە.

هاوردەکردنی ئەو جۆرە بارانە لە کاتێکدا دەبێت کە پێشتر هاوپەیمانی سعودیە دەستی بەسەر زیاتر لە ١١ کەشتی سووتەمەنی لە دەریای سووردا گرتووە و ڕێگە بە هاوردەکردنی دەرمان و خۆراک بۆ بەندەری ئەلحودەیدەی نەداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .