فەرمانی ڕووخاندنی خانووی ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکەی تەلئەبیب دەرکرا

پێنج شه‌ممه‌ 28 نیسان 2022 - 09:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=11103

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕژێمی زایۆنیستی فەرمانی ڕووخاندنی خانووی ڕەعد فەتحی حازم، ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکەی شەقامی دزەنگۆڤ لە تەلئەبیب ی دەرکرد.

سوپای ڕژێمی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر کامپی جنین و خانەوادەی ڕەعد فەتحی حازم-یان لە فەرمانی ڕووخاندنی خانووی ناوبراو ئاگادار کردەوە. باوکی حازم ڕایگەیاند: ئێمە هەڕەشەکانی زایۆنیستەکان بە جدی وەرناگرین.

پێشتر لە ٩ی نیسان هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی دەستگیرکردنی باوکی ڕەعد فەتحی حازم ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی تەلئەبیب، هەڵیانکوتایە سەر کامپی جنین و ماڵەکەیان گەمارۆدا، بەڵام باوکی ناوبراو ڕەتی کردەوە خۆی ڕادەستی هێزە داگیرکەرەکان بکات.

جێگای ئاماژەیە، کە لە ٧ی نیساندا، و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی رەعەد فەتحی حازم گەنجی فەڵەستینی تەمەن ٢٩ ساڵ لە شەقامی دزەنگۆڤ ی شاری تەلئەبیب، سێ زایۆنیست کوژران و ١٤ی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *