دیوە شاراوەکەی زیادبوونی چالاکییەکانی داعش لە دیالە و جورف سەخر + ڤیدیۆ

دوو شه‌ممه‌ 25 نیسان 22 - 21:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=10880

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کازم ئەلحاج پسپۆڕی بواری ئەمنی لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش پەیوەستە بە بوونی ئەمریکا و پلانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی بۆ ناوچەکە و عێراق.

ناوبراو وتی: بەئامانج گرتنی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بەپێی بەڵگەکان، هەمووی بە هاوکاری لۆجستی و دارایی ئەمریکییەکان ئەنجام دراوە.

ئەلحاج ئەوەشی وتی: چڕبوونەوەی چالاکییەکانی داعش لەم بارودۆخەی ئێستادا چەندین هۆکاری هەیە کە دیارترینیان هەوڵدانە بۆ نیشاندانی خۆی و دروستکردنی نائارامی بە هێرشکردن یان هەڵکوتانە سەر ناوچەی جورف سەخر. ناوچەیەک کە سەقامگیری ئەمنی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور بەوە بەستراوەتەوە.

ئەم پسپۆڕەی بواری ئەمنی، وتی: هۆکارێکی تر ئەوەیە کە پاساو و بیانوو بۆ هەندێک هێزی سیاسی دروست بکرێت کە دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیویانە هەوڵەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ دزەپێکردنی ناوچەی جورف سەخر لە باکوری پارێزگای بابل پووچەڵ بکەنەوە.

شایەنی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە کە هەلیکۆپتەرێکی CH47ی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک دەریاچەی حەمرین دەنیشێتەوە. دوای ئەم رووداوە داعش هێرش دەکاتە سەر هێزە عێراقییەکان.

نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرێکی CH47ی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک دەریاچەی حەمرین
نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرێکی CH47ی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک دەریاچەی حەمرین
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  1. Rekas دەڵێت:

    لەگەڵ ڕێزم بەس گەر ئەل حاج ڕاست دەفەرمووێت پێویستە بەڵگەکان پێشکەش بکرێن … چونکە ئەندامانی چەکدرانی داعش هەرگیز ئامادەنین لەگەڵ ئەمریکیەکان ڕێکبکەون بەڵام لە ئاستی سەرکردایەتیان ڕێیتێدەچێت.

    1. Mahdi دەڵێت:

      سڵاو
      دوو ڤیدیۆکەی ئەم هەواڵە خۆی بەڵگەیە بەرێزم