گرنگترین هەواڵەکانی پەنجا و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 21 نیسان 2022 - 23:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=10741

هێزەکانی ڕوسیا و ئێڵ پی ئاڕ دەستیان بەسەر کرمینا و ستاراکراسنیانکا لە باکوری ڕۆژئاوای رۆبیژنە گرت.

پشتگیری وڵاتانی بیانی لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢٧ی ئادار لە ئۆکرانیا چەند بووە؟
رەنگی سوور: پشتگیری دارایی
رەنگی شین: هاوکاری مرۆیی
رەنگی زەرد: پشتیوانی سەربازی
لەم ماوەیەدا ئەمریکا زۆرترین پشتیوانی سەربازی و مرۆیی و پۆڵەندا زۆرترین پشتیوانی دارایی لە ئۆکراینا کردووە. بەریتانیاش لە پلەی سێیەمدایە.

ڤیدیۆی میدیاکانی ڕووسیا لە رزگارکردنی هاوڵاتیان لە بیناکانی دەوروبەری کارگەی ئازۆفستال.
هێزەکانی ڕوسیا لە ١٩ی نیسان هەواڵی رزگارکردنی زیاتر لە ٢٥٠ هاوڵاتی مەدەنییان لەو ناوچەیە راگەیاند بوو.

بە پێشڕەوی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی لوهانسک لە باکوری ڕۆژئاوای میحوەری رۆبیژنە، دوایین ناوچەکانی شارەکە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا دابوون، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا. هەروەها هێزەکانی ئۆکرانیا بەرەو شارۆچکەی سۆرۆدۆنتسک کشاونەتەوە. ئەم گۆڕانکارییانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ململانێکانی داهاتوو جەخت لەسەر سۆرۆدۆنتسک و جوڵەی ڕووسیا بۆ تەواوکردنی گەمارۆکە دەکات.
لەم ڤیدیۆیەدا سوپای ڕوسیا و هێزەکانی لوهانسک دەچنە ناو ناوچە نوێیەکانی شاری رۆبیژنە کە کارگەی کارتۆنی تێدایە.

تەقەی تانکی تی-٧٢ی سوپای ڕوسیا لە دژی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی وەزیری بەرگری ڕوسیا لە کۆنتڕۆڵ کردنی شاری ماریۆپۆل (جگە لە ناوچەی پیشەسازیی ئازوستال)، ژمارەیەک سەربازی ڕووسی و هێزەکانی دۆنێتسک بۆ بەشێکی دیکەی ناوچە ناکۆکییەکان گواسترانەوە.
لەئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕوسیا و دۆنێتسک لەگەڵ سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی پیشەسازی ئازوستال ی شاری ماریۆپۆل بەردەوامە.

پوتین ئاماژە بە وەزیری بەرگری ڕووسیا: هێرش مەکە سەر ئازۆفستال، گەمارۆی بدەن!
سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕوسیا لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستبەسەرداگرتنی تەواوی شاری ماریۆپۆل وتی: شاری ماریۆپۆل جگە لە کارگەی پۆڵای ئازۆفستال کە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠٠ هێزی ئۆکرانیای تێدا جێگیرن لەلایەن هێزە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی ڕوسیا و هێزەکانی دۆنێتسک کۆنتڕۆڵ کراوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا، پوتین پلانەکانی سوپای ڕوسیای بۆ هێرشکردنە سەر کارگەی ئازۆفیستال هەڵوەشاندەوە و داوای بەردەوامی گەمارۆکانی کرد، پۆتین وتی: من هێرشە پێشنیارکراوەکانت بۆ سەر ناوچەی پیشەسازی ئازۆفیستال بە نەشیاو دەزانم. داواتان لێدەکەم کە هەڵیبوەشێنەوە و تا خۆبەدەستەوەدانیان، ئەو شوێنە گەمارۆ بدەن. پێویستە بیر لە پاراستنی ژیانی سەربازەکانمان بکەینەوە.

میدیاکانی ئۆکرانیا ڤیدیۆی تێکشکاندنی فڕۆکەی جەنگی سوخوی ٣٤ی سوپای ڕووسیایان لە ئاسمانی ئیسیۆم بڵاوکردەوە.

ئاماری ڕاگەیاندنی ئۆکرانیا لە کۆی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *