یادداشت: گرنگی ڕاگەیاندن بۆ داعش

 موستەفا پاکدڵ
نووسەر: موستەفا پاکدڵ
پێنجشەممە 21 نیسان 2022 - 08:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=10683

لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا، شەهید حاج قاسم سولێمانی، لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بە فەرمی کۆتایی دەسەڵاتی داعشی ڕاگەیاند و ئەو دەسەڵاتەی کە ماوەی شەش ساڵ ناوچەکەی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد بوو کۆتایی هات، بەڵام میدیاکانی ئەو گروپە تیرۆریستییە هێشتا سوورن لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چالاکییەکانی سنوورداری ئەندامانی ئەو گروپە.

ڕاگەیاندن یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرەی خۆڕاگری و هەروەها ئامرازێکە کە بۆ شەڕکردن تێچوویەکی کەمتری بۆیان هەیە. لایەنگرانی تیرۆریزم ئەو پارانەی کە لە میدیاکان خەرجی دەکەن، بە تێچوویەکی گەورە نابینن، بەڵکو وەک وەبەرهێنان تەماشای دەکەن. دروستکردنی بەشی میدیایی داعش و گۆڕینی بە میدیایەکی زەبەلاح، یەکێکە لەو وەبەرهێنانە هاوبەشانەی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاواییەکان.

دوای دەستبەسەراگرتنی شارە گەورەکانی سوریا و عێراق و پێشڕەوییەکانی داعش، چالاکی ڕاگەیاندنی ئەم گروپە تیرۆریستیەش گەیشتە لووتکەی. کەمتر کەسێک دەیتوانی باوەڕ بکات کە بەشی ڕاگەیاندنی گروپێکی تیرۆریستی تازە دامەزراو ئەزموون و کەرەستەی لەو جۆرەی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ڕاگەیاندنی هەبێت. پشتگیری و بڵاوکردنەوەی بەربڵاوی هەواڵەکانی داعش لە لایەن میدیاکانی گەورەی عەرەبی و ڕۆژئاواوە، ئەو گروپە تیرۆریستییەی کردە هەواڵی هەرە سەرەکی جیهان.
هاوکات، بەکارهێنانی تیمی ڕاگەیاندنی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک تویتەر، فەیسبووک و یوتیوب، داعشی گەیاندە ئەو ڕادەی کە جەماوەرێکی جیهانی بەدەست بهێنێت و هەزاران کەس لە زیاتر لە ١٠٠ وڵات هەوڵی چوونە ناو ریزەکانی داعش بدەن. یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی داعش کە لە گروپە تیرۆریستییەکانی تر جیای دەکاتەوە، جۆری بەکارهێنانی ئامرازەکانی ڕاگەیاندنە لەلایەن تیمی راگەیاندنی ئەو گروپەوە، و دەکرێت ئەوە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەیشتنی ژمارەیەکی زۆری تیرۆریست بۆ ریزەکانی ئەو گروپە دابنرێت.

دوای سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری و کێوماڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستەکان لە عێراق و سوریا، میدیاکانی ئەو گروپە بۆ ماوەیەکی کورت چالاکییەکانیان کەمکردەوە، بەڵام ئەم ڕەوتە بەردەوام نەبووە و لەگەڵ زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی شانە نوستووەکانی داعش، ئەو چالاکییە وەک جاران گەڕایەوە. بەهێزبوونی داعش لە کیشوەری ئەفریقا و کردەوە تیرۆریستییەکانی لە هەندێک لە وڵاتانی ئەم کیشوەرە بووە هۆی ئەوەی کە هەندێک جار و بەشێوەی کاتی ببێتەوە هەواڵی هەرە سەرەکی میدیاکان. داعش هەوڵ دەدات بە گەورە پیشاندانی کردەوە چریکییەکانی لە وڵاتانی وەک عێراق، سوریا، ئەفغانستان، پاکستان، هیندستان، یەمەن و هتد، جەخت لە بوونی خۆی لەو وڵاتانە بکات و ئەوە پیشان بدات کە هێشتا ئەو گروپە تیرۆریستییە هەڕەشەیەکی جیدیە.

لەئێستادا، سەرەڕای ئەوەی داعش هیچ ناوچەیەکی گرنگی لە ڕۆژئاوای ئاسیا بەدەستەوە نەماوە و بەشێوەیەکی پراکتیکی تەمەنی فەرمانڕەوایەتییەکەی تەواو بووە، بەڵام تیمی ڕاگەیاندنی ئەو گروپە وەک جاران سوورن لەسەر بەردەوامی چالاکییەکانیان. ئەمەش نیشانی دەدات کە سەرکردەکان و لایەنگرانی داعش بایەخێکی زۆر بە کەرتی ڕاگەیاندن دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *