گرنگترین هەواڵەکانی پەنجا و شەشەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢

چوارشەممە 20 نیسان 2022 - 21:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=10661

شەڕ و پێکدادانەکانی کارگەی ئازۆفستال لە ڕوانگەی تانکەکانی هێزەکانی دۆنێتسک (دی پی ئاڕ)
لەم ڤیدیۆیەدا تانکەکانی هێزەکانی دۆنێتسک تەقە لە پێگەکانی هێزەکانی ئازۆڤی سوپای ئۆکرانیا دەکەن کە لە بینای نیشتەجێبوون جێگیر کراون.

ڤیدیۆی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سۆخۆ٣٤ی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە کارگەی ئازۆفستال لە شاری ماریۆپۆل.
لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان لە ئاڕاستەی ڕۆژئاوای ئازۆفستال بەردەوامە و هێزەکانی ئەزۆڤ ڕەت دەکەنەوە خۆبەدەستەوە بدەن.

ئاماری وەزارەتی ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا تا ٢٠ی نیسان.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تا ئێستا ١٤٠ فڕۆکەی سەربازی، ٤٥٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١٠٦ هەلیکۆپتەر، ٢٣٨٨ تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی دیکە، ٢٥٦ راجیمە، ١٠٢٩ تۆپ‌هاوێژ و ٢٢٣٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

هێزەکانی ڕوسیا و دی پی ئاڕ کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەی پریمۆرسکیی ڕۆژئاوای شاری ماریۆپۆل-یان گرتە دەست. هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا ئێستا تەنیا لە ناوچەی پیشەسازیی ئازۆستال لە گەمارۆدان. پێکدادانی قورس لە بیناکانی نزیک ئازۆستال بەردەوامە.
ئامارەکان لە ژمارەی ئەو سەربازانەی ئۆکرانی کە لە شاری ماریۆپۆل ماونەتەوە ناکۆکن. میدیاکانی ئۆکرانیا ژمارەی ئەو هێزانە نزیکەی ١٠٠٠ کەس دەزانن و ئەمە لەکاتێکدایە میدیاکانی ڕوسیا ئەو ژمارەیە لەنێوان ٢٥٠٠ تا ٥٠٠٠ کەس زانیوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *