هەنگاوەکانی بێشەرمانەی ئیمارات بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەی زایۆنیستی لە ناوچەکە

چوارشەممە 20 نیسان 2022 - 10:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=10651

دوو هەواڵی زۆر گرنگ لە چەند کاتژمێرێکدا بڵاوبوویەوە کە ئاماژە بە یەهوودی کردنی ئیمارات لەلایەن محەمەد بن زاید میری ئەبوزەبی دەکات، هەواڵی یەکەم دروستکردنی شارۆچکەیەکی یەهوودی نشین بوو کە ٨ هەزار یەهوودی لەخۆوە دەگرێت، دووەم هەواڵ بەشداریکردنی دوو هێڵی ئاسمانی ئیماراتە لە ئاهەنگەکانی ئیسرائیل لە ساڵیادی ڕۆژی نەکبەت و داگیرکردنی فەڵەستین لەلایەن چەتەکانی زایۆنیستەوە لە ساڵی ١٩٤٨، کە لە تەلئەبیب و ئەبوزەبی بە “ڕۆژی سەربەخۆیی ئیسرائیل” ناسراوە.

هەواڵی یەکەم کە لەلایەن ڕابی ئیلی عیبادی سەرۆکی کۆمەڵەی جوولەکەکانی کەنداوی فارسەوە ڕاگەیەنراو، لە بڵاوکراوە عەرەبییەکاندا ڕەنگی داوەتەوە. ئەو وتی: نزیکەی ٢ هەزار جوولەکە لە ئیمارات نیشتەجێن و ٥٠٠ جوولەکەش نەریتی ئایینی خۆیان ئەنجام دەدەن. ژمارەی ئەو جوولەکانە دوای واژۆکردنی رێکەوتنی «ئابراهام» لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین لە ساڵی ٢٠٢٠، دوو هێندە بووە.

عیبادی پێشبینی دەکات کە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ژمارەیان چوار ئەوەندە بێت. ئەو وتی: ئەوەی ئێمە پێویستمانە گەڕەکێکی یەهوودی نشینە. من لەگەڵ چەند کەسێکەوە لەسەر ئەم بابەتە قسەم کردووە؛ گەڕەکێکی یەهوودی نشینی تایبەت و بە هەموو ئاسانکارییەکییەوە. ئەو هەروەها وتی کە گەڕەکێکی دەوێت کە تێیدا کەنیسەی یەهوودیەکان، خانووی تایبەت، یەکەی نیشتەجێبوون، هۆتێل و مۆڵەکانی بازاڕکردن لە بەردەستدایە. ئەمە ئەو شتەیە کە من بەدوایدا دەگەڕێم. دانوستان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە.

هەواڵی دووەم کە پەیوەندییە ئابڕووبەرانەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلی پیشانی دەدات، بڕیاری دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە عەرەبیە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی ٧٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕژێمی داگیرکەرە کە لە ١٥ی ئایار بە دروشمی “سەربەخۆیی ئیسرائیل” بەڕێوە دەچێت.

ماڵپەری “YNet”ی عیبری زمان بڵاویکردەوە کە بڕیار وایە کە فڕۆکە مەدەنییەکانی سەر بە دوو هێڵی ئاسمانی ئیمارات (هێڵی ئاسمانی ئیتیحاد و ئەبوزەبی) هەروەها فڕۆکە مەدەنییەکانی سەر بە کۆمپانیاکانی “ئەل عال” و “ئیسرایر” و “کال ئایت” لە نمایشێکی ئاسمانی “بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئیسرائیل” بەشداری دەکەن.

دیارە کە هەموو پاساوە گشتی و داخراوەکانی بەرپرسانی ئیمارات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا، لەوانە “بەرژەوەندی فەڵەستینیەکان” و “مەترسیەکانی ئێران” درۆیەکی ئاشکرایە و ئامانجەکەی، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەی زایۆنیستی لە ناوچەکەیە. پڕۆژەیەک کە لە گەڕەکێکی یەهوودیەکان لە فەڵەستین دەستی پێکرد و دواتر وەک دروستکردنی شارۆچکەی نیشتەجێبوون فەڵەستینی داگیر کرد و لەئێستادا بە هاوکاری وڵاتانی عەرەبیی دۆست، ئەم پرۆژەیە چووەتە قۆناغی دروستکردنی شارۆچکەی نیشتەجێبوونی یەهوودیەکان لە وڵاتێکی عەرەبی وەک ئیمارات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *