هێرشی ڕۆکێتی داعش بۆ سەر بنکەیەکی سنووری ئۆزبەکستان + ڤیدیۆ

سێ شه‌ممه‌ 19 نیسان 22 - 22:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=10646

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ داعش لە خاکی ئەفغانستانەوە بە ڕۆکێت هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سنووری ئۆزبەکستان.

گروپی تیرۆریستی داعش بۆ یەکەم جار لە ناوچەی سەرچاهـ ی باکوری پارێزگای بەلخی ئەفغانستان، بە دە ڕۆکێت بنکەیەکی سنووری ئۆزبەکستان کردە ئامانج.

سەرچاوە فەرمییەکانی ئۆزبەکستان تا ئێستا هیچ ڕاپۆرت و وردەکارییەکی ئەو هێرشەیان بڵاو نەکردۆتەوە. هەندێک لە بەرپرسانی حکومەتی ئۆزبەکستان هەروەها ئەو بانگەشەیەی داعشیان ڕەتکردۆتەوە کە گوایە هێرشێکی ڕۆکێتی بۆ سەر بنکە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام درا بێت.

جێی تێبینیە هەندێک لە ئەندامانی داعش لە ئەفغانستان لە هاوڵاتیانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لەوانە ئۆزبەکستانن. ئەم کەسانە هەندێکیان رابردووی کارکردنیان لە گروپە تیرۆریستییەکانی دیکەی وەک ئەلقاعیدە و جۆڵانەوەی ئیسلامی ئۆزبەکستان و .. هەیە.
جۆڵانەوەی ئیسلامی ئۆزبەکستان گروپێکە کە لە ساڵانی ڕابردوودا جگە لە ئۆزبەکستان لە پاکستان چالاکی هەبووە. ئەوان لە کۆتایی ئاداری ٢٠٠٤ دەستیان بە چالاکی کردووە و شانبەشانی چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان و ئەلقاعیدە شەڕی سوپای پاکستانیان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .