قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەستی پێکرد

سێشەممە 19 نیسان 2022 - 18:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=10636

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند کە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەستی پێکردووە.

٥٥ ڕۆژ بەسەر هێرشی سوپای ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تێپەڕدەبێت و نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕوسیای لە ئۆکراینا ڕاگەیاند. ئۆپەراسیۆنەکە جەخت لەسەر ناوچەی دۆنباس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەکاتەوە. ١٥ ڕۆژ پێش ئێستا پرۆسەی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لەم میحوەرە دەستیپێکردبوو. ٤٠ ڕۆژی دوای دەستپێکردنی شەڕەکە هێزەکانی سوپای ڕووسیا بەتەواوی لە ناوچەکانی باکووری ئۆکرانیا کشانەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی ناردنی هێز و کەرەستەی سەربازی زیاتر بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستی پێکردووە.

لەم قۆناغەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەرداگرتنی شارە گرنگەکانی سەڤەرۆدۆنێتسک و سلۆڤیانێسک و کراماتۆرسک و دەستخستنی کۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاکانی دۆنێتسک و لوهانسک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕوسیایە. هاوکات لەگەڵ ئەم ئۆپەراسیۆنە یان لە قۆناغی داهاتوودا، گەمارۆ و کۆنتڕۆڵکردنی شارەکانی خارکیڤ و زاپرۆژیا لە ئامانجەکانی دیکەی سوپای ڕووسیا دەبێت.

بۆ گەورە کردنی نەخشەکە کلیکی لەسەر بکە

جێی ئاماژەیه ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی قۆناغی نوێی ئۆپەراسیۆنی ڕووسیا، هاوکاته لەگەڵ کۆنتڕۆڵ کردنی بەشێکی زۆری شاری ماریۆپۆل. لە ئێستادا، هێزە ئۆکرانییەکان تەنها لە ناوچەی پیشەسازیی ئازوستال ماونەتەوە. وادیارە سوپای ڕوسیا چاوەڕوانی یەکلایی کردنەوەی بارودۆخی ئەم شارە، بۆ تەرکیز کردنی تەواو لەسەر ناوچەکانی دیکەیە. لەگەڵ کۆتایی ھاتنی شەڕەکانی ماریۆپۆل، دەکرێت هێزەکانی ئەم میحوەرە بۆ هێڵەکانی تری ململانێ لەناوچەی دۆنباس بگوازرێنەوە.

لە شەوی ڕابردووەوە هێڵەکانی شەڕ لە ناوچەی دۆنباس بۆردومانی چڕی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی دۆنێتسک و لوهانسکی لەسەرە. لە ئێستادا زۆربەی شەڕەکان لە ناوچەکانی وەک باشوری ئیزیۆم بەرەو سلۆڤیانێسک، لە رۆبیژنە و دەوروبەری، پۆپاسنا، ئاڤدیڤکا لە باکوری شاری دۆنێتسک، مارینکا لە ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک، و لە میحوەری ڤێلیکانۆسیلوکا-گۆلایپۆل بەردەوامە.

بۆ گەورە کردنی نەخشەکە کلیکی لەسەر بکە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *