گرنگترین هەواڵەکانی پەنجا و چوارەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 23:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=10568

پارچەکانی هەلیکۆپتەرێکی می-٨ یان می-١٧ی سوپای ڕووسیا لە بە درێع شەڕی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەوە تێکشکێندراوە.
شوێن و کاتی تێکشکانەکە نەزانراوە، بۆیە لەوانەیە ئەم هێرشە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجام درابێت.

فڕۆکەیەکی Tu-22M3ی سوپای ڕوسیا لە ئاسمانی ناوچەکانی دەوروبەری شاری ماریۆپۆل.
ئەم فڕۆکەیە پێشتر لە بۆردومانکردنی پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارۆچکەی ماریۆپۆل و بە تایبەتی کارگەی ئازۆفستال ڕۆڵی هەبووە.

وێنەی کەلوپەلی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا لە کارگەی ئیلیچ ی شارۆچکەی ماریۆپۆل کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا.
کارگەکە لە سەدەی ڕابردوودا شوێنی بەرهەمهێنانی پۆڵا لە ئۆکرانیا بوو، بەڵام لە ماوەی شەڕی ئەم دواییەدا بووە جێگایەک بۆ بڵاوەپێدانی کەرەستە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.

فڕینی موشەکی کروزی کالیبری سوپای ڕووسیا بەرەو ئامانجەکانی لە شاری لێڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا. سەرۆکی شارەوانی شاری لێڤیڤ بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە پێنج مووشەکی ڕووسی لە ناوچەکانی شاری لێڤیڤ کەوتووەتە خوارەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕوسیا بەلایەنی کەمەوە بە پێنج موشەکی کروزی کالیبر هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی ئۆکرانیا لە شاری لێڤیڤ. شارەوانی لێڤیڤ هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ئەو هێرشەی پشتڕاست کردەوە. وەک دەوترێت شەش ئۆکرانی لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی زانیاری بەردەست، یەکێک لە ناوچە ئامانج کراوەکان وێستگەی شەمەندەفەری لێڤیڤە. ئەوەی دیارە ئامانجی هێرشەکە خاوکردنەوەی پرۆسەی گەیاندنی چەکەکانی ناتۆیە بۆ ئۆکرانیا کە لە ڕێگەی شەمەندەفەرەوە ئەنجام دەدرێت.

وێنەکانی کەشتی جەنگی ڕوسیا دوای ئەوەی بە موشەکێکی کروزی سوپای ئۆکرانیا کرایە ئامانج و پێش ئەوەی لە ١٥ی نیساندا نوقم بێت.

زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە بڕیارێکدا پلەی ئەلێکسی نیژپا فەرماندەی دەریایی سوپای ئۆکرانیا بەرزکردەوە.
ئەم بەخشینی پلەیە بە هۆی ئەدای ئەرێنی هێزی دەریایی ئۆکرانی لە لێدانێکی وردی کەشتی جەنگی ڕووسی ئەنجام درا.

پێکدادانی نێوان سوپای ڕوسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی پریمۆرسکی لە ڕۆژئاوای شاری ماریۆپۆل بەردەوامە.
لە ئێستادا زۆربەی ناوچەکانی شاری ماریۆپۆل لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕوسیاوە کۆنترۆڵکراوە و هێزەکانی ئۆکرانیا لە دوو ناوچەی پریمۆرسکی لە ڕۆژئاوا و ئازۆفستال لە ڕۆژهەڵاتی شاری ماریۆپۆل گەمارۆدراون.

ڤیدیۆی هێزەکانی ئۆکرانیا کە بە درێژایی شەڕی ماریۆپۆل لە لایەن هێزەکانی سوپای ڕووسیاوە بەدیل گیراون.
سوپای ڕووسیا پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ١٠٢٦ هێزی ئۆکرانی و بەکرێگیراوی بیانی لە پێکدادانەکانی ماریۆپۆل دا دەستگیر کردووە.
زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسێکی هەواڵی ئۆکرانی هۆشداری دایە ڕووسیا کە دیارنەمانی ئەو سەربازە ئۆکرانییەی کە لە ماریۆپۆل بەدیل گیراون وەک خاڵێکی کۆتایی بۆ دانوستانەکان دەبێت.

ڤیدیۆی دۆخی کارگەی ئیلیچ پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی چیچانی سوپای ڕوسیاوە دەستی بەسەردا گیرا. لەم ڤیدیۆیەدا لاشەی هەشت هێزی ئازۆڤ پیشان دەدرێت.
کارگەی ئیلیچ دەکەوێتە باکوری شاری ماریۆپۆل و لە ١٥ی نیسان بە تەواوی لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕوسیاوە دەستی بەسەردا گیرا.

کەمینی هێزەکانی ئەزۆڤ لە شاری ماریۆپۆل لە دژی هێزەکانی ڕووسیا. کات و شوێنی تەواوی ڤیدیۆکە نەزانراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *